بەشی یانزە

705 132 219
                                    

مەحەپەسێن😂 ئەهـــ چاوتان لێیە لەو بێمەجالیە چیرۆکتان بۆ ئەنووسم ، دەی ئێوەش دڵتان زلبێ و بەر ڤۆتی بدەن♡

Jenner's pov



پاڵم دایەوه بە دیوارێکدا قوڕم وشک بووبوو ، پڕ بەدەنگ دەستم کرد بە گریانم پشتی سەرم تووند دەدا لە دیوارەکە ، من ترسنۆکێکی هیچم من گەمژەیەکی هیچم ، بە زۆر توانیم خۆم بگەیەنمە ماڵەوە

لەبەردەم دەرگای ماڵەکەم کەوتمە سەر چۆک ، دەستم بە چاوەکانمەوە گرت ، دەگریام بە هەوارەوە ، هەستم بە کەسێک کرد سەرمی نووساند بە سنگیەوە تێهیۆنگ بوو ، پێشتر تێبینیم کرد کە لەبەردەم دەرگاکەدا بوو


فرمێسکەکانم دەهاتنە خوارەوە ، بوێری پەیوەندی کردنم بە پۆلیسەوه نییە و سەختی لەدەستدانیان زیاتر ئازاری دەدام کە بەهۆی منەوەبوو


سەرم هەلبڕی لەسەر سنگی تێهیۆنگ ، بەزۆر توانیم بکەومە سەر قاچەکانم و هەڵسمەوە ، بچمەوە ماڵەکەم تێهیۆنگ ویستی بە دوامدابێت

:دوام مەکەوە
(بەدەنگ و گریانەوە)

ئەو تەنها سەیری دەکردمو تێنەدەگەیشت ، دووبارە هەنگاوی هەڵگرت بەرەو ڕووم

بەتوندی پاڵم پێوەنا چەند هەنگاوێک چووە دواوەوە و هاوارم بەسەریدا کرد

:دەڵێم دوام مەکەوە نەفرەتیی

بەگریانەوە قسەکانم کرد ، چوومە ژوورەوەو بە توندی دەرگاکەم داخست ، پشتم دایەوە بە دەرگاکەدا ، زەنگی موبایلەکەم هات ، لێم ڕووانی سۆکجین نامەی ناردووە

جین: نایەیت بۆ ئاهەنگەکە؟

لە ڕۆژمێرەکەم ڕووانی لەبیرم کردبوو لە ئەمشەودا ئاهەنگ هەیە بەبۆنەی نیگار کێشانەوە ، مێشکی من بەڕادەیەک ئاڵۆزە ئەمەشی هاتە سەر ، بۆ چەن ساتێک وەستام بیرم کردەوە

دەبێ وا خۆم دەربخەم ئاگاداری ڕوودانی کوشتنی خوشکەکەم نیم ، کەواتە بۆ ئەمەش پێویستە بچم بۆ ئاهەنگەکە بەڵام ئەتوانم؟


                         ***            ***           ***

لەسەر کورسیەک لەناو قەرەباڵغیەکدا دانیشتووم ، کەسەکانی چواردەورم قسەیان دەکرد ، بەڵام لای من وەک بڵێی ئەوان بێدەنگبن ، هەموو ڕوداوێک بەناو مێشکدا دەسووڕێنەوە


جین: جێنەر
(بەهاوارەوە)


ڕاچڵەکیم به بانگ کردنەکەی جین ، لێم ڕووانی و بە شڵەژاوییەوە

:چ چیبووە؟ منیان دەوێ؟!
(بەشڵەژاوییەوە)

جین: چی ؟ کێ تۆی دەوێ؟ مێشکت لەکوێیە؟ وەرە بۆ ئەو مێزەی ئەوێ هەمووان لەوێن


: هەمووان کێن؟
(بەشڵەژاوییەوە)

جین: تۆ باشی؟ مەبەستت لە چییە لە هەمووان کێن؟ هاوڕێکانمان دەڵێم

ɈeииeƦ☆Where stories live. Discover now