Jenner's pov
دەنگی زەنگی دەرگاکەم هات ڕۆشتم بۆ کردنەوەی دەرگاکەم کردەوە ڕۆزم بینی ، ناکرێت بەوەی زانیبێ من چوومەتە ماڵەکەی؟ لە پشتەوەیم ڕووانی جۆنگکووک قاتێکی ڕەشی لەبەردایەو بەبێزاریەوە پاڵیداوەتەوه بە سەیارەکەیدا ترسم لێ نیشت
:سڵاو ڕۆز
ڕۆز: سڵاو جێن ، خێرا وەرە دەرەوە جین کەمێکی دیکە دەڕوات بۆ فەڕەنسا لە فڕۆکەخانەیە
(بەشپرزەیەوە)قۆڵی ڕاکێشام نەیهێشت هیچ بڵێم ، ڕایدەکێشام بەرەو سەیارەکەی جۆنگکووک ، جۆنگکووک ڕۆشتە نێو سەیارەکە ، ڕۆز پاڵی پێوە دەنام بۆ نێو سەیارەکە
: جێگەی تەنها یەک کەس دەبێتەوە
جۆنگکووک پەنجەی لە دووگمەیەکدا ، سەقفی سەیارەکە هەڵدرایەوە
ڕۆز: ئێستە جێگە هەیە
(بەخەندەوە)ڕۆشتمە پشتەوە دانیشتم ڕۆز دانیشت ، جۆنگکووک پێی لە بەنزیندا بەخێرای لێیدەخوڕی ، دڵخۆشم کە هیچ نەبێ دەتوانین جین ببینین پێش ڕۆشتن ، پاش ماوەیەک گەشتینە جێ ، بازم هەڵدایە دەرەوە ، بەخێرای بەرەو ناو فڕۆکە خانەکە ڕامدەکرد ، جینم بینی لەسەرەوە بوو ، بەخێرای بە قادرمەکاندا جوڵاوەکاندا دەچوومە سەرەوە ، بەدەنگی بەرز هاوارم بۆ جین کرد بوەستێ ، وەستا
ڕامکرد بەرەو ڕووی لەباوەشم کرد وشک بوو لەجێگەی خۆی ، من بوومه هۆکاری پێدانی ئەم هەموو غەمباریەت ئەم ماوەیە تەنانەت ناتوانم داوای لێبوردن بکەم
:بەهیوای گەشتێکی سەلامەت
لەباوەشی کردمەوە
جین: سوپاس جێن
ڕۆز: جین
باوەشەکەمان پچڕاند
جین: ڕۆز جۆنگکووک ئێوەش هاتوون دڵخۆشم
ڕۆز جینی لەباوەش کرد ، پاشان جۆنگکووک جینی لەباوەش کرد ، ئاوڕم دایەوە بینیم هیۆنسۆک وەستاوە لەگەڵ بانگچان و یونا لە جین دەڕووانن ، ئەوان پێش ئێمە لێرە بوون
جین: هیۆنسۆک ڕووخسار مەدە بەیەکدا تەنها ماوەیەکە کارەکان بۆت قورسە
(بەخەندەوە)هیۆنسۆک: تش گەمژە پێت وایە بەهۆی کارەوە بەو شێوەیە ڕووخسارم
(بەغەمباریەوە)ڕۆشتمە تەنیشتی هیۆنسۆک دەستم لەسەر شانی دانا
جین: کاتی ڕۆشتنی فڕۆکەکەمە ، هیوادارم هەمووتان ببینمەوە کاتێکە هاتمەوە
(بەخەندەوە)ڕۆشت ، شتێک وەک بڵێی لەسەر دڵم درووست بوو دوای کردنی ئەو قسەیە ، ئایا دەبێ منو هیۆنسۆکو یوناو ڕۆز زیندوو بین کاتێکە ئەو هاتەوە؟ ، لە زەویەکەم ڕووانی ، هەستم بە دوو دەست کرد کە لەباوەشی کردم
سەرم هەڵبڕی بینیم ڕۆزە
ڕۆز : ماڵئاوای هەمیشە بەئازارە
ڕاستە بە ئازارە بەڵام قسەکەی کۆتایی جین بەئازارتر بوو بێ ئەوەی هەستی پێبکەن ، هەستم بە دوو قۆڵی دیکە کرد ، ئەو بۆنە هیۆنسۆک دەیدا لەخۆی ئەوە پاشان یوناو بانگچانیش هاتن
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...