Jenner's pov
دەتەوێ چی سزایەکی بدەی؟
یونگی دەستێک جلی بۆ فڕێدام ، ڕۆشتم بۆ یەکێک لە ژوورەکان جلی قوتابخانەم داکەندو ئەو جلانەم لەبەر کرد و گەڕامەوە یونگیم بینی لەسەر کورسیەکەی دانیشت لە کۆمپیتەرەکەی ڕووانی ، دووبارە هەمان پرسیارم کردەوە و لەسەر قەنەفەکە دانیشتم
یونگی: لەمردن زیاتر هیچ سزایەکی تر نییە
لە هیۆنسۆکم ڕووانی وا خۆی دەردەخست ئاگای لە قسەکەنەبووە و لەموبایلەکەی دەڕووانی ، لە زەویەکەم ڕووانی بەبێدەنگی تەنها بیرم دەکردەوە ، دەزانم یونگی ئەم فەرمانە نادات لەلایەن کۆمەڵەکەوە دێت بەڵام ئێمە بۆچی دەبێ بەگوێیان بکەین؟ ، بەڵێنم بە خۆمدا چیتر نەگریم و لاواز نەبم ، دۆیۆنگیش وەک ئەوانی دی دەکوژم
:یونگی بیرت لە قسەکانم کردەوە؟
بەتوندی کێشای بە مێزەکەی بەردەستی و بەتووڕەییەوە ڕووی سوڕاند بۆم
یونگی: بەشایەنی وەڵام دانەوەی نازانم چ بگاتەوە بەوەی بیری لێبکەمەوە
هیۆنسۆک شۆک بوو لە کاردانەوەی یونگی و لەمنی ڕووانی کە تێنەگەشت لەم شتانەی کە ڕوودەدەن ، هەستامە سەرپێ
: کەواتە هەتا ماوی وەک سەگی ئەوان بژی
(بەشێوەیەکی جدی)دەستم خستە نێو گیرفانی پانتۆڵەکەم و ڕۆشتمە دەرەوە، هەموو شتێک دەکەم هەتا تۆو هیۆنسۆک بەیەکەوە تۆڵەیان لێبکەینەوە تەنها پێویستی بەکاتە و هیچی تر ، دەرگاکەم کردەوە بۆ ئەوەی بچمە دەرەوە قسەکەی یونگی وەستاندمی بێ ئەوەی ئاوڕی بۆ بدەمەوە
یونگی: هەتا ئەوکاتەی دەکوژرێ لە قوتابخانە بمێنەوه
(بەئارامی)ڕۆشتمە دەرەوەو دەرگاکەم بەتوندی داخست و لەبەردەم دەرگاکەدا وەستام و هەناسەیەکی بێزاریم هەڵکێشا و لەئاسمانم ڕووانی
: کەی بەفر دەبارێ؟
لە ماڵەکەی تێهیۆنگم ڕووانی بزەیەک گرتمی ، ئەگەر هەموو شتێک کۆتایی پێبێت دەکرێ منو تۆ بەیەک بگەین؟ تەنانەت لەخانوویەکی لەوە ناخۆشتر بەیەکەوە بین ڕازی دەبم گرنگی پێنادەم ، هەنگاوم هەڵگرت بۆ ماڵەکەی خۆم پێش ئەوەی بچمە ژوورەوە کەسێک بانگی کردم ئاوڕم دەدایەوە بۆ چواردەورم کەسم نەبینی ، دووبارە بانگ کرامەوە ڕووم کردە ماڵەکەی جۆنگکووک ، کەسی لێنە بوو دووبارە بانگ کرامەوە لە باڵەکۆنەکەی ماڵەکەی جۆنگکووکم ڕووانی ڕۆزم بینی بە خەندەوه لێی دەڕوانیم ، خەندەم بەڕووی کردەوە
ڕۆز: جێن دەتەوێت بێیت کەمێک بخۆینەوە؟
سبەی پشووە کەمێک خواردنەوە بۆ لەبیر کردنی ئەو شتانەی ڕوویداوە باشترە
:بێگومان
بەرەو ماڵەکەیان هەنگاوم هەڵگرت دەرگاکان کراوەبوون و ڕۆشتمە ژوورەوه ، ئەویش هاتە خوارەوە و پەرداغی مەکسیکی لەسەر مێزەکە داناو بیرەکانی هێنا لەگەڵ هەندێک ئاوی میوەدا لەسەر مێزەکە داینا
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...