بەشی بیستوو یەک

495 95 260
                                    

چۆنن جەماعەتی جوانو نازدارو دڵانو ئەزیزو لەبەر دڵانو چاوجوانو خۆشەویستت😭😂💗زۆر زۆر داوای لێبوردنێکی گەورەم هەیە بۆ ئێوەی لەبەردڵانو نازدارو بەڕێز ، بڕوابکەن ئەم دووسێ ڕۆژە مەجالم نەبووە چیرۆک بنووسم ڕەنگە سبەیش مەجالم نەبێ ، نزیکی جەژنە ئیتر مەشغوڵم بە هەنێک شتەوە ، ئینجا ئەبێ هەنێ ئیشیش بکەم بۆ دایە گیانم  ئیتر یەک لیستی زلەم داناوە سەیری درامای پێبکەم ئێهــ زۆرن زۆررر بەس هەر ئەبێ مەجالێکیش بۆ ئێوە دانێم ، ئەگەر ئەم دووسێ ڕۆژە پارتم پۆست نەکرد وەعدبێ وەعدی پیاو ژنانە🥲 جەژن یەک پاڕتی دووروو درێژتان بۆ پۆست بکەم جا ئیتر ئەم ئەرکەی ئەدرێ بەجێنەر جیاوازترە لەوانی تر تۆزێک ئاڵۆزتر ئەبێ ئەهاا یەک تۆزی بچکۆلانە 

Jenner's pov 





چوومە سەرەوە و بەڕێ کەوتم بۆ ماڵی جۆنگکووک ، سەیارەکەیم بینی لەبەردەم دەرگاکەدا ئەوەش دڵنیای کردمەوە لەماڵەوەیە ، لەزەنگی دەرگاکەیم دەدا لەسەر یەک نەیدەکردەوە ، بەتوندی لەدەرگاکەیمدا ژنێکی کەمێک بەتەمەن دەرگاکەی کردەوە

: جۆنگکووکم بۆ بانگ بکە دەرەوە خاتوون
(بەبێ ئارامی )

ژنە بەتەمەنەکە بە لەسەرخۆیو میهرەبانیەوە وتی

ژنەبەتەمەنەکە: بە بەڕێز جیۆن بڵێم کێ لەبەردەرگا چاوەڕێیەتی؟

: جێنەر

ڕۆشته ژوورەوە و پاش کەمێک بەتەنها هاتەوە

: بۆچی خۆی دیار نییە؟ ئەمە یەکەم جارە تۆ لێرە ببینم

ژنەبەتەمەنەکە: من لەلایەن خاتوون جیۆنەوە ڕاسپێدراوم دوومانگ جارێک سەردانی ئێرە بکەم و هەموو خانووەکە پاک بکەمەوە ، بەڕێز جیۆنیش لەگەرماوەکەدایە ، ئاگادارم کردەوەو کەمێکی دێت
(بەئارامی)

:خاتوون کەسانی وەک تۆ دەبێ بەڕێزەوە بانگ بکرێن و ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەخوارتەوەیە بەئاسایی ناویان بڵێی نەک ئەو ڕێزەی کە بۆ کەسانێکی هیچی وەکو ئەوانی دادەنێی
(بەبێئارامی)

ژنەبەتەمەنەکە: ئەگەر من ئەم کارە نەکەم کێ پارە بۆ خێزانەکەم دابین بکات؟

ئەو ڕاست دەکات، ژیان هیچ کات لە بەرژەوەندی کەسانی هەژاردا نییە دەبێ قبوڵی بکەی چیت بەسەردێت بۆ هەر شتێک ، تەنانەت تەمەنێکی زۆرت هەبێ دەبێ وەک کۆیلەی دەوڵەمەندێکت لێبێت ، هەناسەیەکم هەڵکێشا لەبێزاریدا

: بمبووره من لێرە چاوەڕێی دەکەم تۆ کارەکانت ئەنجام بدە
(بەخەندەوە)

سەری کەمێک دانەواند و ڕۆشتەوە ژوورەوە ، لەبەردەم دەرگاکەدا وەستام چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی بووم ، لەکاتژمێرەکەم ڕووانی ئەو گەمژەیە دە خولەک منی لەبەردەم دەرگاکەدا ڕاگرتووە ، دەنگی کردنەوەر دەرگا هات ئاوڕم دایەوە جۆنگکووک بوو ، بلووسێکی ڕەشی لەبەر بوو لەگەڵ تراکسوودێکی ڕەش و دەستی لەگیرفانیدا بوو ، قژی بۆ سەرەوە هەڵدابوویەوە ، واتە منت ئەو هەمووکاتە لەچاوەڕوانیدا هێشتەوە بۆ چاک کردنی قژت؟ مرۆڤی پیس

ɈeииeƦ☆Where stories live. Discover now