بەشی دە

835 124 125
                                    

Jenner's pov

تێهیۆنگ بە تێنەگەشتنەوە لە منی ڕووانی ، بۆئەوەی پێی بڵێم  چی دەڵێت ، نازانم چی بکەم ئێستە  ، هەمووان لەمنیان دەڕوانی بۆ کردنی شتێک

:ئاهــ...ئێ

نەمدەزانی چی بکەم ، ڕووم لە تێهیۆنگ کرد و بەزۆر خەندەم بۆی کرد

:تەڕ بووە جلەکەت؟!
(بەزمانی ئاماژە)

تێهیۆنگ ڕووی لە جەنگکووک کردو خەندەی کرد وپاشان ڕووی لەمن کرد کە بە جەنگکووک بڵێم کێشە نییە ، هەستم بە داخێکی زۆر کرد کاتێک تێهیۆنگ بەو شێوەیە دڵی پاکە ، دەستم کردەوە بە خواردن و سەرم داخست

جگەلە تێهیۆنگ هەمووان لێیان دەڕوانیم ، چاوەڕێی من بووم قسەیەک بکەم ، من هیچ ناڵێم بەو شێوەیە باشترە

کایڵی : جێنەر دوای ئەوەی کە من ڕۆشتم چیت کرد؟

وشک بووم لەجێی خۆم ، بۆچی ئێستا باسی دەکەیت؟ ، دەزانم بۆ کردنەوەی باسێک ئەو قسەیەی کرد بۆ ئەوەی تێهیۆنگ ڕزگاری ببێ بەڵام بۆ لەناو ئەو هەموو قسەیە ئەوە نامەوێ جەنگکووکو ڕۆز بزانن لە نەخۆشخانەی دەروونی بووم

خۆم ڕێک کردەوە و هەناسەیەکم هەڵمژی ، زەنگی موبایلەکەم لێیدا ، ئەبێ سوپاسێکی گەورەی ئەو کەسە بکەم کەپەیوەندیم  پێوە دەکات

:ببوورن

لەموبالیەکەم ڕووانی دال میە

دال می: سڵاو

هەستم بە جۆشو خرۆشی کرد لە دەنگەکەیدا ، بێ ویستی خۆم بزەیەک گرتمی ، پێشتر شەڕێکی زۆرمان ئەکرد بەڵام ئێستە زۆر جیاوازین وەک بڵێی هەمان کەسی پێشتر نەبین

:سڵاو دالمی

کاتێک ناوم هێنا جەنگکووک لێی ڕووانیم کەمێک پاشان ڕووی سوڕاندەوە بۆ قەپەکەی بەردەستی و دەستی کردەوە بە خواردن

دال می : ئەمشەو وەرە بۆ ماڵەکەم باشە

:چیبووه؟

دال می: دایکو باوکیشم لەوێ دەبن تەنها وەرە هەندێک کۆدەبینەوه

:باشە

پەیوەندیەکەم داخستەوە ، هەمووان بە هێمنی ژەمەکەیان تەواو کرد ، لەسەر قەنەفەکە دانیشتن جەنگکووک لە سەیری دەورووبەری دەکرد ، تێهیۆنگیش لە مێزەکەی دەڕووانی وەک بڵێی بیر بکاتەوە

سەرنجم لە ڕۆزو کایڵیم ڕووانی کە بەیەکەوە قسەیان دەکرد وەک بڵێی دەمێک بێت یەک بناسن ، کایڵی کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیە ، هەرکەس بکەوێتە گفتووگۆ لەگەڵیدا دەبێتە هاوڕێ

جەنگکووک: من دەڕۆم سوپاس بۆ ژەمی نیوەڕۆ

هەستایەوە

ڕۆز: بۆکوێ دەچی؟

جەنگکووک: کار
(بەخەندەوە)

ڕۆز: باشە منیش دێم بەیەکەوە دەچین ، سوپاس بۆ ژەمی نیوەڕۆ هیوادارم ڕۆژێک تۆش بێیت بۆ ماڵەکەم لەگەڵ خاتوون کایڵی شیرین

ɈeииeƦ☆Where stories live. Discover now