Jenner's pov
دەستم بۆی ڕاوەشاند ، جۆنگکووک بەرەو ڕووی من هات و ڕۆز چوویە ژوورەوە ، لە لا ڕوومەتمی ڕووانی ، دەستم لەسەر لا ڕوومەتم دانا ، دەستی بەرامبەر کردەوە ، بینیم مەڵهەم و لەزگەی پێیە ، واتە ئەوەبوو دایشارد
: ئەمانە چین؟ بەڕێز جیۆن پێشتر ئاگادارم کردیتەوە کە نزیکم مەبەوە
(بەشێوەیەکی جدی)برۆکانی لەیەک نزیکردەوە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا ، دەستی گرتم و مەڵهەم و لەزگەکانی پێدام ، بەپێش چاویەوە فڕێم دایە سەر زەویەکەو بەتوندی پێم لێدا ، وشک بوو لە زەویەکەی ڕووانی ، پاشان سەری هەڵبڕی ، وشک وەستا بوو لێی دەڕوانیم
جۆنگکووک: بمبوورە بۆ زیاد لە پێویست نزیک بوونەوەی ئێستەم
دووبارە لە لەزگەو مەڵهەمەکەی ڕووانیو ڕووخساری بەتەواوی گۆڕاو ڕووی سوڕاندو بەرەو ماڵەکەی بەڕێکەوت و دەرگاکەی داخست ، هەناسەیەکی بێزاریم هەڵکێشا ڕووم سوڕاند هیۆنسۆک قۆڵەکانی لەیەک گیرکردبوو لێی دەڕوانیم
:ئەو شێوە ڕووخسارە چییە؟
هیۆنسۆک: دڵنیام دەزانی ئەم کارەی ئێستە کردت هەڵە بوو
سەری ڕاوەشاند و بەرەو سەیارەکەی ڕۆشت و چوویە ناوی دەستی ڕاوەشاند وەک ماڵئاوایی و ڕۆشت قاچم لەسەر مەڵهەمەکه و لەزگەکە لادا ، کەڵکی تێدا نەمابوو
: ئەو ڕەفتارەی ئێستەم ناشرین بوو؟
(بەنووزەوە)هەڵمگرتەوە خستمە نێو زبڵەکەوە و چوومە ژوورەوە دەستم بە پاک کردنەوەی ماڵەکە کرد ، پاش تەواو بوونم چوومە ژوورەکەمەوە کاتژمێر نۆی شەوە هیچم نەخواردوە ، دڵنیا نیم لەکردنی ئەم کارە کە بچمه قوتابخانە فایلی قوتابیەکان بدزم و بیهێنم ، بلووسە ڕەشەکەم لەبەر کرد لەگەڵ پانتۆڵە ڕەشەکەم و چاکەتەکەی هیۆنسۆک ، کڵاوەکەم لەسەر کرد لەئاوێنەکەم ڕووانی یونگی هاتە مێشکمەوە چاوەکانم زەق بوونەوە
:من چ گەمژەیەکم یونگی کاری سیخوڕییە
بەخێرای بەرەو ماڵەکەی ڕۆشتم لەزەنگی دەرگاکەیم دەدا نەیکردەوە سەیارەکەی لێرە نییە ، ڕەنگە لەدەرەوە بێت ، بێئومێد بووم لەکردنەوەی دەرگاکە هەنگاوم هەڵگرت بۆ چوونه ماڵەوە بەڵام سەیارەیەک بەرەو ڕووم هاتو لەبەردەمم وەستا ، ئەوەش یونگییە و دابەزیە خوارەوە لەناو سەیارەکەی لێی ڕووانیم
یونگی: چیبووە؟
:پێویستم بە زانیاریە
بەرەوم ڕووم هەنگاوی هەڵگرت شەوقی گڵۆپەکە لەڕووخساریدا ، کە دڵۆپ دڵۆپ خووێن بە ڕووخساریەوە بوو پاشان لەجلەکانیم ڕووانی خوێنی زۆری پێوەبوو ، بەو پێیەبێ خووێنی خۆی نییە کە بەم شێوەیە ڕووخساری ئاساییە
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romantizmتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...