کاکە حەوت برا حەوت خوشککک گوێبگرن جۆنگکووک نەزۆکە هەموو بەجوانی نووسراوە نازانم ئەوەنە لەخۆتانی قورس ئەکەن ، یونگی وتی ساڵێک دوای ئەوەی لەگەڵ ڕۆز هاوسەرگیری کرد نەزۆک بووە یەعنی ئەو کاتە لەگەڵ جێنەر بوو نەزۆک نەبووە ، جۆنگکووک وائەزانێ بەس خۆیو دایکی ئەزانن کە جۆنگکووک نەزۆکه نازانێ یونگی لێی کۆڵیوەتەوەو پێی زانیوە نەزۆکە
Jenner's pov
جۆنگکووک کەمێک وەستا ، پاشان بەخێرای هەستایەوەو ڕۆزی لەباوەش گرتو بەرزی کردەوەو سوڕاندیەوە ، لە یونگیم ڕووانی کەلەمنی دەڕووانی ، دیار بوو کە یونگی دڵتەنگە بۆمن جۆنگکووک ڕۆڵ گێڕان دەکا بۆ ئەوەی من غەمباربم ، بەڵام غەمبار نیم بۆ ئەوە ، زیاتر غەمبارم بۆ ئەوەی منداڵەکەمم بیرکەوتەوه کوێرانە لەبارمبرد ، لە جۆنگکووکم ڕووانی بۆ کاردانەوەی ئێستای کە چۆنە و ، کاردانەوەی ئەو کاتەی کە هاواری بەسەرمدا کرد کاتێکە دووگیان بوونی خۆمم پێ ڕاگەیاند ، خەریکە چاوەکانم فرمێسک تێیدا قەتیز دەبن ، لە کایڵیم ڕووانی بەخەندەوە لە جۆنگکووک ڕۆز دەڕووانێ ، هیۆنسۆک تەنها نانەکەی دەخوارد ، دیاربوو بۆ ئەوەی من هیچ هەستم به غەمباری نەکەم
هەناسەیەکی بێزاریم هەڵکێشاو پێکەنینێک گرتمی بۆ جۆنگکووک ، ڕۆڵ دەگێڕێ وەک ئەوەی منداڵەکە هی خۆی بێت و منیش پێم ناخۆش بێ
ڕۆشتم بۆ سەر کورسیەکە دەستم کردەوە بە خواردن ، کایڵی چەپڵەی بۆ لێدان
کایڵی: پیرۆزە
(بەخەندەوە)ڕۆزو جۆنگکووک هاتن و دانیشتن ، باشە تەنها دەپرسم ئەگەر ئەو منداڵەم لەبار نەبردبا چی لێدەهات؟ ڕەنگە بەیەکەوە دڵخۆش بووینایە ، بەشێوەیەک گەورەم دەکرد کە هەست بە بەتاڵی نەکات ، هەست بە نەبوونی هیچ شتێک نەکات ، بەڵام گەمژە بووم لەبارم برد
کایڵی: جێنەر
(بەهاوارەوە)ڕاچڵەکیم بە دەنگە بەرزەکەی کایڵی ، سەرم هەڵبڕی هەمووان لێیان دەڕووانیم ، هەستم بە تەڕبوونی ڕوومەتم کردبوو ، ئاهــ نەفرەت بۆچی من گریاوم؟ ، دڵنیام جۆنگکووکی نەفرەتی بەوە تێدەگا من بەوە ئازار دەچێژم ئەوان دڵخۆشن
کایڵی: تۆ باشی؟
(بە نیگەرانییەوە):ئاهــ بەڵێ تەنها .....دالمی بیرخستمەوە کاتێکە دووگیان بوو بە هۆسۆکی ڕاگەیاند دووگیانە
درۆیەکی گەورە ، هەتا ئەوکاتەی منداڵەکەی بوو نەمزانی ئەو دووگیان بووە بەکەمی یەکترمان دەدی ئەوکات زیاتر من خولیای نیگار کێشی دەستی گرتبوو بەسەرمدا ، بەڵام ئەم ماوەیە بەهۆی ئەرکەکانی کۆمەڵەکە ئیهمالم کردووە
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...