بیخوێننەوە
هاوڕێیان هەنێکتان وائەزانن جۆنگکووک لەسەر ئەوەی پێشتر جێنەر خۆشەویستی هەبووە لێی جیاوەتەوە نا بەو شێوەیە نییە خۆی خۆشەویستی لای ئەوان ئاساییە پێش هاوسەرگیری بەڵام بیرکردنەوەی ئەوکاتەی جۆنگکووک بۆ جێنەر کە بەبیانووی ئەوەوە لێی جیابوویەوە ، جۆنگکووک وای ئەزانی ئەوکاتەی ئەمان یەعنی جۆنگکووکو جێنەر بەیەکەوە بوون جێنەر خۆشەویستی ئەو دوانە بووە هێشتا ، ئیتر ئەوەش بە خیانەت لەقەڵەم ئەدرێ بەهیوای تێگەشتن
Jenner's pov
پەڕەیەکم دەرهێناو کتێبەکەم هەڵگرت لەگەڵ خۆمدا ، لەبەردەم چێها وەستام
: بمبوورە دەتوانی یارمەتیم بدەی ئەم نموونەیە شیکار بکەیت؟
لە بەردەستی خۆی دەڕووانیو تەنانەت سەریشی نەجوڵاند پێم وابێ بەهۆی دەنگی ئەیرپۆدەکەوە گوێی لەدەنگم نەبوو ، دەستم لەسەر شانی دانا وڕاموەشاند ئەیرپۆدەکەی لە گوێیەکانی لابردو لێی ڕووانیم
:دەتوانی ئەم نموونەیەم بۆ شیکار بکەیت
پەرەکەی لەبەردەمی خۆی دانا و پێنووسەکەی هەڵگرت دەستی کرد بە شیکار کردنی لە نیوەی وەستا و ئاوڕی دایەوە بۆ ئەوەی تەنیشتی کەلەگەڵ کوڕەکانی دیکەدا گفتوگۆی دەکرد و پێدەکەنی ئەوەیان کێ بوو؟ ئاهـ دۆیۆنگ تەمەنی هەژدە ساڵە خولیای نیگار کێشانی هەیە و لەوانەکانی قوتابخانەدا نمرەی باڵای هەیە
چێها: دۆیۆنگ
دۆیۆنگ ئاوڕی دایەوەو لێی ڕووانی بەپرسیارەوە
چێها: ئەم نموونەیە لە نیوەیدا شیکار ناکرێت وەڵامەکەی دەرناچێت
دۆیۆنگ پەڕەکەی ڕوو کردە خۆیەوەو بەسەرنجەوە لێی ڕووانی و دەستی کرد بە شیکار کردنی
دۆیۆنگ:چ نموونەیەکە تۆ پێت شیکار ناکرێت؟
چێها: لەوێدا هەڵەیە ئێکسەکان ناڕۆن
دۆیۆنگ: ئەم نموونە لارە چییە شتێکی لەو شێوەیە لەکتێبدا بوونی نییە
: نەخێر
(بەهاوارەوە)بە تێنەگەشتنەوە لێی ڕووانیم
کتێبەکەم بەرز کردەوەو دەستم لەسەر نموونەکە دانا
:ئەوەتا ئەو پرسیارە بوونی هەیە لەناو کتێبەکەدا
(بەهاوارەوە)دۆیۆنگ لە چێهای ڕووانی
دۆیۆنگ: ئەم کچە شێتە کێیە؟
(بەپرسیارەوە)چێها: ئەوە بوو کە نموونەکەی هێنا
: شێت؟ بەمن دەڵێی شێت؟
(بەهاوارەوە)دۆیۆنگ: نەخێر بە چێهام وت بمبوورە ، وە ئەو پرسیارەی تۆ دەستت لەسەری داناوە هێشتا نەگەشتووینەتە ئەو وانەیە
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...