پەڕەی" پەنجا و دووەم

560 97 274
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوە ꨄ.

دوای کێک شکاندن و خواستنی تەمەنێکی درێژ بۆ  بلەیک هەمووان پێکی خواردنەوەکانیان بەرز کردەوە،من کە خەریک بووم تامیم دەکرد شتێک ڕژا پێمدا کەوا قیژەیێکی بەرز لێ بدەم و خێرا ئاوەڕ بدەمەوە بۆ ئەو کەسەی کەوا خواردنەوە سارد پڕ لە سەهۆڵەکەی ڕشت بەسەر مندا!.

..."زۆر داوای لێبوردن دەکەم خانمەکەم تکایە بمبوورە!"...یەکێک لە کاربەدەستەکان وتی و چەندین جار خۆی چەماندوە،سینگئ جلەکەم بە تەواوی پیس بووە و ملم و خوارەوەی قژم بە خواردنەوەکە تەڕ بوونە.

بە دەستەکانم ملم لە خواردنەوەکە سڕی چونکە وەک باران خەریکە پێیدا دێتە خوارەوە و بە قژمدا دەچۆڕێتەوە و دەکەوێتە سەر جلەکەم و زیاتر پیسی دەکات،بلەیک کە ئەو حاڵەی من و کاربەدەستەکەی بینی چەقۆکەی دەستی دانا و بەرەو ئێمە هات.

..."ئەوە چ کارێک بوو کەوا کردت؟"...بلەیک وتی بە توڕەیەوە و سەیری کاربەدەستەکەی کرد..."زۆر داوای لێبوردن دەکەم خانمەکەم تەنیا قاچم لە گیاکە گیر بوو"...کاربەدەستەکەی وتی بە ترسەوە و چەندین جار خۆی چەماندەوە بە هەمان شێواز ڕووی کردە من'یش.

..."قاچت لە گیاکە گیر بوو؟ کوێریت یان چی؟ بۆچی ئاگەداری بەردەمی خۆت نیت؟"...بە هاوارە وتی و وای کرد کاربەدەستەکەی بەردەمی لە ترساندا هەڵبلەرزێت و لێوەکانی وەک تەرزەی زستان دەست بکەن بە لەرزین لە ترسی توڕەی بلەیک و ئەو کارەی کەوا کردوێتی.

..."هیچ کێشەیەکەم نییە بلەیک وازی لێ بهێنە بەهەڵە ڕوویدا ئیدی هیچ پێویست ناکات ئاوا هاواری لەسەر بکەیت!"...بە توندیەوە سەیری بلەیکم کرد..."زۆر داوای لێبوردن ئەکەم خانمەکەم تکایە بمبورە!"...کاربەدەستەکە وتی بە ترسەوە و دوبارە خۆی چەماندەوە.


..."تکایە بەسیکە ئەوەندە داوای لێبوردنە هەڵەی تۆ نەبوو!"...دەستم خستە سەر شانی کاربەدەستەکە..."لەگەڵ بڕۆ دەستشۆر و یارمەتی بدە لە پاککردنەوەی جلەکانی دواتر قسە لەسەر شێواندنی ئاهەنگەکەم دەکەین"...بلەیک وتی بە توڕەیەوە و گەڕایەوە لای تایهیۆنگ و ئەوان.


..."لێرەوە خانمەکەم تکایە"..کاربەدەستەکە وتی و لە پێشی منەوە ڕۆیشتە ژوورەوە من'یش لە دواوە ئەوە،ئێمە لە دەرگای دواوە ڕۆیشتینە ژوورەوە کەوا دەڕوانێتە باخچەکە و سەر بە ئەوێتە،ماڵەکەی بلەیک لە ناوەوە زۆر لەوەی گەورەترە وەک لە دەرەوە هەیە بە تەواوی هەموو شتێک شاهانە و نایابە لێرە بیستم کەوا لەگەڵ خێزانەکەی دەژیێت کەوا باوک و دایک و براکەیێتی.

لەبەردەم دەرگای دەستشۆرەکە وەستاین بەوە دەزانم چونکە کاربەدەستەکە دەرگاکەی کردەوە جا وەستاین..." فەرموو خانمەکەم"...کاربەدەستەکە وتی دەستی بۆ ناوە ڕەوان کرد،من'یش لەگەڵ قسەکەی ئەودا هەنگاوم هەڵهێنا بۆ ژوورەوە و ڕۆیشتمە ناوی.

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now