پەڕەی" پەنجا و شەشەم

701 126 281
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.


بە دەستی قژی تێک دا و بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشت و لەسەر قەنەفەکان دانیشت و قاچەکانی بڵاوکردەوە و سەری بردە دواوە و حەساندیەوە، لە خەیاڵی ئەو چاوانە بوو کەوا دوای ٥ ساڵ ئەمڕۆ بینیەوە،لە سەمای ئەو قژە بوو کەوا لەگەڵ ئاسمان یاری دەکرد،لە شایی ئەو دەنگە بوو کەوا
سەدای ژیان بوو..."تایهیۆنگ ئەو چۆنە؟ ئایە ئەوانت بینی؟"...دەنگی دایکی وایکرد بەستەری خەیاڵەکانی بپچڕێن.

..."بەڵێ بینیمن! هەموو شتێک باش بوو وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد"...وتی و سەیری دایکی کرد کەوا لێی نزیک دەبێتەوە..."سوپاس بۆ خودا دڵخۆشم بۆت کوڕەکەم"...وتی و لەلای تایهیۆنگ دانیشت و دەستی خستە سەر شانەکانی.

سەیری دەستی دایکی کرد و پاشان گرتی و ماچێکی لەسەر چاپ کرد..."بۆچی دەگری؟ هیچ شتێکی خراپ بووە؟"...تایهیۆنگ بە گرژیەوە پرسیاری کرد..."نا! هیچ شتێک نەبووە تەنیا زۆر خەم بۆتۆ دەخۆم"...دایکی وتی و سەری داخست.

..."بۆچی؟ من هیچ شتێکم نییە!من باشم دایکە بۆیە مەگری!"...وتی و دەستی خستە ژێر چەناگەی دایکی و وایکرد سەیری بکات بە چاوانێک کەوا دەریایێکن لە فرمێسک!.

..."تۆ ٣ ساڵە بە هیچ شێوەیەک نەت توانیوە پشوو بدەی و دڵخۆش بیت تەنانەت کاتێک لە کۆلێژ بویت و بە قوڕسی خەریکی خوێندن بوویت
من دڵگرانم بۆ تۆ! تەمەنی گەنجیت لە کارکردنێکی زۆر و سەرقاڵیدا بەسەر برد بێ ئەوەی پشوو بدەی،تایهیۆنگ ترسم لەوە هەیە ئاوا بمێنیتەوە و نەتوانی هاوسەرگیری بکەی"...دایکی وتی و دوبارە فرمێسکی نوێ گۆنایەکانی تەڕ کردەوە.

..."نیگەرانی من مەبە من بەو شێوەیە باشم! کارکردن لە جێگای باوکم و هەڵگرتنی تەواوی بەرپرسیارەتەکانی ئەو فێری کردم ژیان چۆنە! دایکە من ئێستا لە ژیانی ئاگای دەژیم و وەک پیاوێک تێدەگەم لە هەموو شتێک
ئێوە بە درێژای ٢٣ ساڵ زۆر بە منەوە ماندوو بوون و هەوڵی باشترینتان بۆ من داـ ئێستا ئەرکی سەر شانمە کەوا چاکەکانی ئێوە بدەمەوە و ئیدی خۆم لەسەر پێی خۆم بوەستم بێ یارمەتی دانی ئێوە! هەم ئەوە تۆ و باوکم نەبوون سوور بوون لەسەر کارکردنی من؟ کەوا ئێستا دڵخۆش بە بەوە!"...تایهیۆنگ وتی.

بە قسەکانی کۆتای وای لە دایکی کرد کەوا پێبکەنێت و تایهیۆنگ فرمێسکەکانی بە نەرمیەوە بسڕێت و بزەی بۆ بکات،دایکی ئیدی لەوە تێدەگات کوڕەکەی گەورە بووە! ئیدی ئەو تایهیۆنگە بێ گوێ و لادەرەی جاران نەماوە! بەڵکو هەمان تایهیۆنگی منداڵی گەڕاوەتەوە،گرینگی پێدەر و مێهرەبان و دڵسۆز،ناتوانێت نەگریت کاتێک دەبینێت کوڕەکەی چەندە بە سەختی کاردەکات و شەو نخونی دەکات هەموو شتێک تەنیا بۆ ئەوەی ماندوو بونەکانی باوکی بە هەدەر نەچن و ئەو گەنمەی کەوا ٣٠ ساڵە خەریکی چاندنیێتی لێی نەبێتەوە بە پوش،هەرچەندە ماندووە بەڵام بەرگە دەگرێت.


نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now