پەڕەی" پەنجا و سێیەم

559 119 207
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.

بە دەستە بچوکەکانی دەرگاکەی پاڵ نا بە خێرای و بە ڕاکردنەوە کەوا قژەکانی لە هەودا یاری دەکەن و دەنگی پێکەنینی وەک گۆرانیێک تێکەڵ بە خامۆشی شوێنەکە بووە و ڕەنگی داوەتێ،وەک خێرای ڕونکای خۆی پێدا دەکێشێت و لە دواوە گرتیە باوەش بە دەستە بچوکەکانیەوە بە پێکەنینەوە..."باوکە ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی نیشانتی بدەم کەوا چیم کڕیوە"...بە خەندەیەکەوە وتی کەوا ددانە بچوکەکانی دەر کەوتن.

..."ئای خوایە کچەکەم ئادەی نیشانم بدە کەوا بزانم چیت کڕیوە!"...باوکی وتی بە جۆشەوە و ڕووی سوڕاند بۆ کچەکەی تاوەکو سەیری بکات و بیگرێتە باوەش و ماچی بکات.

..."دەی پورێ خێرا بکەە!"...کچەکەی هاواری کرد ئەو بە جۆشە بۆ ئەوەی نیشانی باوکی بدات کەوا چی کڕیوە و ڕای خۆی دەربارەی بڵێت،پوری بە هەناسە بڕکێوە خۆی کرد بە فرۆشگاکە دا و قوڕگی وشکی بە لیکی دەمی تەڕ کردەوە.

..."ئای خوایە من جارێکی تر هەرگیز تۆ لەگەڵ خۆم نابەم!"...پوری وتی بە شەکەتیەوە و لەسەر یەکێک لە ئەسکەمیلەکان(کورسیەکان) دانیشت و هەوڵی ڕێک کردنەوەی هەناسەی دەدا و بە دەستەکانی باوەشێنەی لەخۆی دەکرد تاوەکو تۆزێک فێنکی ببێتەوە.

..."بۆچی ئایە ئەو دوبارە لاساری کردەوە؟"...باوکی وتی و چاوەکانی لە کچەکەی بچوک کردەوە..."باوکە هەڵەی من نەبوو!"...کچەکەی وتی و خێرا لچی هەڵهێنا و چاوەکانی پڕ بوون لە ئاو.

..."ئەو تەنیا بە تەمەن ٣ ساڵ و نیوە گەرنا بە مێشک و زۆر زانی ئەو کچێکی ١٤ ساڵانە،تەواوی بازاڕەکەم کرد بۆ ڕەنگی کراسێک کەوا هەر بوونی نەبوو بە تەواوی ئەو لاسارە ماندووی کردم!"...پوری وتی بە بۆڵەوە و قژە زەرد و کورتەکانی خستە پشتی شانەکانیەوە.

..."داهای من چەندین جار وتم کاتێک لەگەڵ پورت دەڕۆی بۆ بازاڕی لاساری نەکەی و ئەو ماندوو نەکەی؟ ئایە تۆ قسەکانی من پشت گوێ دەخەی؟"...باوکی وتی بە توندیەوە،کچە بچوکەکە کاتێک کاردانەوەی توندی ڕوخساری باوکی بینی لەگەڵ بۆڵە بۆڵی پوری دەستی کرد بە گریانێکی بە کوڵ و دەستی خستە سەر چاوەکانی.

..."ئیون وو لەگەڵ بیانکا بەسە سەر مەخەنە سەر سەری کچەکەم ئەوەندە ئەو مەگریێنن!"...دەنگی ئافرەتێک بەرزبۆوە لە بەشی دواوەی فرۆشتگاکە کاتێک هاتە ناو هۆڵە گەورەکەی فرۆشتگاکە بە بۆڵەوە.

..."چی لەوە دایە ئێمە تەنیا گاڵتە لەگەڵ ئەو ناشرینە دەکەین!"...بیانکا وتی بە پێکەنینەوە و سەیری داهای کرد کەوا کچی ئیون وو وە تەمەنی ٣ ساڵ و نیوە..."ئای خوایە کچەکەم دەی بەسە ئیدی مەگەری باوکت تەنیا گاڵتەی لەگەڵ کردی!"...ئیون وو وتی و ویستی داهای ژیر بکاتەوە.

نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگWhere stories live. Discover now