ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
ڕۆیشتنە ناو جەنجاڵی خەڵکەکە کەوا لە نزیک بەردەڵانەکە وەستاون بۆ سەیرکردنی دەریا و کەشتیەکان،..."پورێ سەیری من بکەەە!"...دەنگی بەرزی منداڵێک وای لە هەرسێکیان کرد سەیری بکەن..."دا های ئاگەداری خۆت بە!"...بە بیستنی دەنگی ئەو کچە دڵی دەستی کرد بە لەرزین،پشتی لە ئەوە و تەوقەیەکی پەمەی لە قژەکانی داوە و کۆی کردۆتەوە..."بیانکا!"...لەژێر لێوە چرپەی کرد.
..."باسی چی دەکەی؟"...یەکێک لە هاوڕێکانی لە باڵی ڕاستیەوە وی..."برا باشتر سەیر بکە نەوەک خەیاڵ بکەیت!"...هاوڕێکەی دەستە چەپی وتی..."نا نەخێر دڵنیام کەوا ئەوە!"...بە جەختیەوە وتی و چاوەکانی لەسەر ئەو کەسەی بەرامبەری بە تەواوی جێگیرکرد.
..."دا های بوەستە تاوەکو دێم بۆ لات!"...دەستی بۆ منداڵەکە بەرز کردەوە دوبارە،خەندەکەی وای کرد دوبارە هەمان هەست! هەمان هەستی ٥ ساڵ بەر لە ئێستای هەبێت! تایهیۆنگ دوبارە چاوەکانی داخست و لەگەڵ دەنگی پێکەنینی بیانکا کەوتە سەما کردن و بزەی بچوک بچوکی لەژێر ماسکەکەوە لەسەر لێو دەنەخشا.
..."بیانکا سەیر بکە بزانە ئێستا چۆنم؟"...یوو بین وتی و دوبارە ڕووی کردەوە لای بیانکا،ئاوڕی دایەوە و سەیری یوو بینی کرد..."ئێستا تەواوە!"...بیانکا وتی بە خەندەوە،ئارامیێک کەوا لەماوەی ئەو ٥ ساڵە وێڵی بووە ڕوح و دڵی گرتەوە.
..."یوو بین وێنەم دەگریت؟"...بیانکا وتی..."ئا بێگومان مۆبایلکەت بهێنە"...یوو بین وتی و دەستی بۆ بیانکا درێژ کرد ئەو'یش مۆبایلەکەی دەرهێنا،تایهیۆنگ چاوەکانی لەسەر مۆبایلەکەی بیناکا هێشتەوە بینی کەوا گۆڕیویێتی و جۆرێکی باشترە خەندەیەکی زیاتر لە جاران گەورە بوو.
..."ئەو تەوقەیەم بۆ بگرە"...وتی و تەوقە گوڵەکەی لە قژی کردەوە و بەمەش قژی زیاتر پەخشان بوو..."بەم تەوقەیە جوانتر بووی هەرنا چەند وێنەیەکت پێی بگرتایە!"...یوو بین وتی بە ناڕەزایەوە..."نازانم هەست ناکەم ئاوا جوان بم بۆیە لامبرد"...بیانکا وتی و بە دەستەکانی قژی زیاتر پەخشان کرد و ڕێکی خست.
تەنورەیەکی سپی و فامیلەیەکی کورتی سپی کەوا گوڵی شینی کاڵ هەردووکیانی ڕازاندۆتەوە،کەمەربەندێکی زەردی گوڵ کەمەری گرتۆتە باوەش،قژەکانی لەگەڵ هەوادا یاری دەکەن و دەنگی قسەکردن و پێکەنینی ئاوازی خۆشەویستی بۆ ئەو کەسەی بەردەمی دەژەنن.
..."بێنە سەیری وێنەکان بکەم!"...بیانکا وتی و بەرەو ڕووی یوو بین ڕۆیشت بەمەش هەنگاوێک لە تایهیۆنگ نزیک کەوتەوە..."وێنەکانت زپر جوانن!"...یوو بین بە گریانێکی ساختەوە ئەوەی دەربڕی..."تۆ بەم جوانیەتەوە تەواوی گوندتت سەرسام کردووە بۆیە هیچت بۆم نەهێشتۆتەوە!"...یوو بین وتی و مستی هێواش و بچوکی لە قۆڵی بیانکا دەدا کاتێک سەیری خۆی دەکردەوە.
YOU ARE READING
نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگ
Romanceبیانکا کاسێل بۆ بنیاتنانی داهاتووی لە زانکۆی سیئۆلی نیشتیمانی دەست ئەکات بە خوێندن... بێ ئاگا لەوەی داهاتووی لەویا لەناو ئەچێت لەلایەن شەڕانگێز ترین خوێندکاری کۆلێژەکە... کیم تایهیۆنگی زەنگین ئەکەوێتە ڕکابەری و هەڵگرتنی ڕق لە دژی بیانکای هەژار و بێ...