ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ.
ژوورە زێڕینەکە کەوا بە کەل و پەلە زێڕینەکانی ڕازاوەتەوە دەدرەوشێتەوە بەڵام بە تەواوی خامۆشە و جگە لە دەنگی ئامێر دەنگی هیچ شتێکی تر نابیسترێت تێیدا،خانمە ڕوخسار لۆچەکە بەسەر سەریەوە وەستا و دەستی ئەو کەسەی گرتووە کەوا ڕۆژانێک هێمای چاونەترسی بوو،پزیشکەکە چاودێری کردنەکەی کۆتای پێهێنا و سەیری خانمەکەی کردەوە کاتێک جانتاکەی کۆکردەوە..."ببورە بۆ ئەوە بەڵام بەڕێز کیم هیچ لەوە ناچێت کەوا حاڵی باش بووبێت بەڵکو خراپترێکە!"...پزیشکەکە وتی و سەری داخست.
..."تکایە هەموو هەوڵێکی خۆت بدە گەر هەرچەندێک پارەت بوێت ئەوا دڵنیابە پێتی ئەدەین بەڵام تکایە با بەڕێز کیم سەلامەت بێت!"...خاتوو کیم وتی و هەر زوو چاوەکانی پڕ لە ئاو بوون بۆ هاوسەرەکەی کەوا لەسەر جێگا کەوتوە و خەریکە حاڵی باش نابێت وەکو جاران بەڵکو خراپترە.
لە ئۆتۆمبێلە لامبۆرگینیەکەی دابەزی کەوا ڕەشی ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ تاریکای ئاسمانی بێ مانگ شەڕدەکات،جەستەیکی ماندو و ڕوحێکی شەکەت و مێشکێکی سەرقاڵ کەوا کاتی نییە بیر لە خۆی بکاتەوە،ڕۆیشتە هۆڵی خانوە گەورەکەی و چاکەتەکەی لەبەر کردەوە،جەستەیکی ڕێکتر و گەورەتر لە جاران قۆڵێکی ماسولکەدار ئەوندە سەرقاڵە توانای ئەوەی نییە وەرزش بکات و زیاتر پەرە بە جەستەی بدات.
قۆپچەی دەستە ڕاست و چەپی کراسەکەی کردەوە و بۆینباغەکەی شل کردەوە و هەڵیدایە سەر قەنەفەکان و دوو قۆپچەی سەرەتای کراسە سپەیەکی کردەوە کەوا وەکو بەفری سەر شاخ وایە،قژی کەوا لە جاران ڕەشترێکە و بە ڕێکخراوی دایهێناوە دەستێکی پێداهێنا و ڕێکیەکەی ئاڵۆزکردەوە.
..."دایکم لای باوکمە؟"...پرسی کاتێک یەکێک لە کاربەدەستەکان هاتە لای لە هۆڵەکە..."بەڵێ بەڕێزم وە پزیشکیش لەوێیە وابزانم قسە لەگەڵ ئەو دەکات سەبارەت بە باوکتان"...کاربەدەستەکە وتی و سەری داخست..."زۆر باشە کەوایە ئەتوانن بڕۆی"...تایهیۆنگ وتی و بە دەستەکانی ئاماژەی بۆ ڕۆیشتنی کرد.
هەنگاوەکانی گۆڕی دوای ئەوەی ویستی بڕواتە ژوورەکەی و گەرماوێکی خێرا بکات و خۆی بخاتە ژێرجێگای خەوەکەی چونکە بەیانی کۆبوونەوەیەکی گرینگی هەیە سەبارەت بە فرۆشگایە گەورەکانی وە دووای دوو ڕۆژ ڕۆیشتنی بۆ بازاڕی دەرەوەی سیئۆل تاوەکو بزانێت ئایە کارمەندەکانی بە جوانی کارەکانی ڕای دەکەن لە دووری ئەو یاخود هەر تەنیا پشت گوێی دەخەن چونکە چاوی ئەویان لێوە دیار نییە.
دەرگاکەی کردەوە و بینی کەوا دایکی دەگریت و قسە لەگەڵ پزیشکەکە دەکات کەوا بەبێ هیوایەوە قسە دەبارەی حاڵی باوکی دەکات..."دایکە! چی بووە؟ بۆچی دەگریت؟"...وتی و برۆکانی گرژ کرد و بە هەنگاوە جێگیرەکانی لە دایکی و پزیشکەکە نزیک کەوتەوە.
YOU ARE READING
نەفۆفیل.../کــیــم تــایــهــیــۆنــگ
Romanceبیانکا کاسێل بۆ بنیاتنانی داهاتووی لە زانکۆی سیئۆلی نیشتیمانی دەست ئەکات بە خوێندن... بێ ئاگا لەوەی داهاتووی لەویا لەناو ئەچێت لەلایەن شەڕانگێز ترین خوێندکاری کۆلێژەکە... کیم تایهیۆنگی زەنگین ئەکەوێتە ڕکابەری و هەڵگرتنی ڕق لە دژی بیانکای هەژار و بێ...