ڤـــۆت بـــکە بـەر لە خـوێندنـەوە
بــڕۆ نـێو خەیاڵ و چێژی لێ بـبـیـنـە کیوتی
🍒🤍* پـۆڤـی تـایـهـیـۆنـگ *
لـەبەیانـیەوە زوو خـەبەرم بۆتەوە ، بەدەنگی گریانی ئانـی کچە بچووکـەکەم
ئەوە بۆ من زۆر قوڕسە هەم بتوانم باوکایەتی بۆ بکەم
هەمیش کارەکـانی کۆمپانیام ڕاپەڕێنـم
من دەبـوو چی بکـەم ؟!ئـانی لەباوەشم بوو کاتێک دەیجوڵێنم لەهەمان کاتدا بەنێو هۆڵە گەورەکەی ژووری میوان دێم و دەچـم
بـەڵام ئەو ژیـر نـابێتـەوە ..!
هیچ خزمەتکارێکیش نیە لەنێو ماڵەکەم
چـونکـە ئەوکاتەی من و یووجین هاوسەرگیریمان کرد
خۆی هەموو کارێکی نێو ماڵەکەی دەکردهـەر بۆیە لەئێستادا ژیانـم زۆر شێواوە
بەتایبەت دوای جیابوونەوەمـان !
بڕیارێکی سەخت بوو کاتێ وتم نیادەبینـەوە
بەڵام پێویست بوو من دەمویست شەڕەفی خێزانەکەم وە نازناوم پـاک بـکەمەوە
چـونکە بۆم دەرکەوت هاوسەرەکـەم لەگەڵ پیاوێکی تر دەستی خیانەتی تێکەڵ کـردووە ....بێگومان هێندە لاواز و بێشەڕەف نیم !
ڕێگە بدەم دوای ئەوەی کردی جارێکی تر پێبخـاتەوە نێو ماڵەکـەمان
هیچ پیاوێک ئەوە قبوڵ ناکـات ، بەتایبەت خیانەت" دەی ئازیزی مـن ، مەگـری ئیتر باوکت لێرەیـە "
بەدەنگێکی نەرم لەلای گوێی وتـم
ئەو هێشتـا دەگری و دەنگی گریانەکەی لەنێو هۆڵەکـە دەنگی داوەتـەوەبەخێوکردنی ئانی کەوتە سەر من بەم پێیەی دادگا بەگوێرەی یاسا هەڵبژاردنـی کـردووە
بێگومان بەخێوکردنەکـەی کەوتە ئەستۆی من !
لەکۆتاییدا یووجین ئەو کەسە بوو کە خیانەتەکەی کردووە ، من بەڵگەی تەواوی خستە بەردەمیانهـەمـوو مافێکیم سڕ کرد لەبەرامبەری بینینی کچەکەمان ... ئەزانم ئەم بڕیارەم لەکاتی تووڕەیی و دەمارگیری داوە
بەڵام باشترین بڕیار بـووە کە بۆ کچەکەم دابێتـم
ئیتر من لەو ڕۆژە بوومە دایک و باوک بۆیمـاوەیەکی زۆرم بەوە بەسەر برد بێم و بچـم
دواجـار ئارام بوومەوە کـاتێ بینیم ئانی لەسەر شانم خەوی لێ کـەوتـووە
ئەزانم ئەو دایـکـی دەوێت ، لەکۆتاییدا ئەو
دایکە نەفرەتیەکەیەتی پێویستی بە ئامێزی ئەو هەیە
بەڵام هەرگیز ڕێگە نادەم ......بەهێواشی بردمەوە ژوورەکەی لەنێو جێگا خەوەکەی خۆی دامنـایەوە
بەهێواشی بەتانیە بچووکەکەم لەسەر جەستەی دانا
پاشان کەمێک وەستام سەیریـم کـرد
ئـەو بێتاوانترین کەس بوو لەم نێوەندە بوویە قوربانی جیابوونەوەی ئێمـە
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...