❀·❀ بـــەشــــی دووەم ❀·❀
ڤــــۆت بــکە
وەک ڕێز لـە ماندوو بوونی نـووسەر
🤍🦋[ پــاش تــێـپــەڕیـنــی 3 مــانــگ ]
°°°°°°°°
" پــۆڤــی نــووســەر "
جـۆنگکووک و بـاوکـی لەنەخۆشخانەن
لەو شوێنە وەستاون کە خەریکە مناڵێک لەدایک دەبـێت ، ئـەو شوێنەی تەنها هاواری بەئازاری نیکای
لـێ دەبیستـرا ....ساتی لەدایک بوونی کوڕەکەی نیکـا بوو
جـۆنگکووک ڕەتی کردەوە
کە لەگەڵ نیکـا بۆ ژوورەوە بچێـت
لانی کەم ئەوە دەیتوانی هاندەر بێت
تا کەمێک لە ئازارەکەی بیربـاتــەوە
بەڵام نەیویسـت بڕوات و بیبینـێــتبەڕێز کیم بەبێ ئۆقرەیی لەنێو ڕاڕاوەکـە
دێت و دەچێـت و بەپەرۆشـە
ئـەو هێشتا دەربارەی ڕاستیەکـان نازانێـت
جۆنگکووک ئامادە نەبووە بیدرکێنێ
تەنها لەئێستادا بیر لە دواتـر دەکـاتەوە
پلانێـک کە ماوەیەکی زۆر خۆی بۆ تەرخان کردووە
دواجار دەیەوێ ئەمڕۆ کۆتـایی بێـت
هەموو نواندنـەکـان !
لەپـڕ هیچ دەنگێـک نەمـا
هاوارە بە ئازارەکـانی نیکا هیچ دەنگێکی نەما
ئەم ناوە خـامـۆش بـوو بەتەواوی ...
جۆنگکووک و باوکی نیگایەکیان گۆڕیەوە
هەردووکیان سەرلێشێواو بـوون
هیچ بیرۆکەیەکیان نەبوو کە بۆچی هاوارەکـە نەما
پاش کەمێ پەرستارێک خۆی کرد بەو ناوەدا
لە ژووری منداڵبوونەکە هاتە دەرەوە
خەندەیەک ڕوخساری نەخشاندبـوو
بەرەو لای هەردووکـیـان هاتب.کیم :-
ئـایا بووکەکەم سەلامەتــە
هەموو شتێک باشــە وایـە ؟
" بەنیگەرانی پرسی بەرەو ڕووی چـوو "پەرستـار :-
بەڵێ هەموو شتێک زۆر باشـە
هەروەها پیرۆزە بەڕێز جۆنگکووک
بوویتـە خاوەنـی کوڕێـك
" بەدڵخۆشی وتی پاشان چوویەوە ژوورەوە "جۆنگکووک بزەیەکی کەمی بەڕووی باوکیدا کرد
هەرچەندە هیچ دڵخـۆشیەک لەئەودا
بەدی نەدەکـرا ، هەرگیز حەزی لەوە نەبوو
چـۆن دڵخۆش بێت ؟
خۆ ئەو مناڵە لەو کەسە نیە کە خۆشیبوێت
ئەسڵەن مناڵی ئـەو نیـە !ب.کیم :-
پیرۆزە کوڕەکـەم دواجار
چاوەڕوانیـمان کۆتایـی هـات
" باوکی هاتە لای و بەتووندی باوەشـی لێدا
پیرۆزبایی لە شتێک دەکـات کە هی ئەو نەبـوو "
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...