_ 11 _

1.2K 258 64
                                    








ڤـــۆت بـکە کیوتـی
وەك ڕێزێک لـە مانـدووبـوونـی نووسەرەکـەت
🤍🦋




















" پــۆڤـی جـیـنـا "






دوای ئـەوەی جۆنگکووک ڕۆشـت
ئانیـ'ـم لە هۆڵـەکە جێهێشـت تا بتوانم نانی
نێوەڕۆ ئامادە بکــەم
بـاشە خۆ چیتر بۆ تایهیۆنگ ئامادەی ناکەم
چـونکە ئەزانـم هیچی لێ نـاخوات
بۆیە تەنها بەشی خۆم ئامادە دەکـەم لەگەڵ ئانی ...



مۆبایلەکـەمم دەرهێنا
هەرزوو هیوام لەدەست دا کاتێ بینیم
هێچ نامەیەک پەیوەندیەکـم پێ نەگەیشتووە
لەلایــەن تـایهیۆنگ
هەناسەیـەکی بێزاریم دایەوە مۆبەکەم م خستە سەر مێزەکە و دەستـم کرد بە دروستکردنی خواردن








°°°°°°°








نانی ئێوارەشم خوارد کەچی هەر نەگەڕایـەوە
گومانم هەیە لەوەی دووبارە چووبێتەوە یانەیەک
وە چێژ وەرگرێ لەگـەڵ ئافرەتـانی تر
لەکاتێکا من لێرەم و هاوسەری ئـەوم !
دوو مانـگ تێپەڕ بووە بەسەر هاوسەرگیریمان
کەچی هێشتـا ئامادە نیە
ڕابردووی لەبیربکـات ، وە دەستپێکی ژیانێکی تر لەگەڵ من هەڵبژێـرێ ....؟





بەتووڕەیـی سەیرێکی لای دەرگای هۆڵەکەم کرد
دەنگی داخرانی دەرگـای سەرەکی هـات
زانیم گەڕاوەتـەوە ، هەڵنەستام
بەپێچەوانەی ڕۆژەکانی تر نەچووم و پێشوازیم لێی نەکرد ، بۆچی دەبێت بیکـەم ؟
خـۆ هیچ گرینگی پێ نـادات ، بۆیە لەشوێنی خۆم مامەوە




گوێم لە هەنگـاوەکـانی بوو کە بەرەو لایەک دەهـات
کە هاتـە هۆڵـەکە سەیریشیم نەکـرد
خۆ چی ئەبێت ، جارێک من بەرهەڵستی لێ بکەم ؟
تەنها دەمەوێت بزانێت و هەست بکات
کە هاوسەرەکەی لێرە بوونـی هەیە




خـۆمم سەرقاڵی سەیریکردنی تی ڤیەکـە کرد
سەیری هەواڵـەکـانـم دەکـرد
هەنگاوەکـانی ئـەو نزیکـتـر دەبـوویـەوە
لەسـەر هەمان ئەو قەنەفەیە دانیشت کە من لێی دانیشتبـووم ، بەڵام کەمێک دوورتـر ...






جینا :-
لـە کوێ بوویت ؟
" بەبێزاری وتم بەبێ ئەوەی سەیری بکەم "


تایهیۆنگ :-
هـیچ شوێنـک
" بەدەنگێکی کز وتـی سەری داخستـبوو "





هێشتا ئامادە نەبـووم ڕوخسارم بەلایدا بسووڕێنـم
تاکـو سەیری نێو چاوی بکـەم
ئـەزانـم گلەیی کردن لەمافەکانم بێزاری دەکات
بەڵام بەڕاستی هەق بەمنـە !
کێشەی چیە ئیتر بۆچی لەگەڵما ڕێکناکەوێت ؟!
ئـایا وەک هاوسەرێک مامەڵە ناکەم ؟
بەپێی پێویست بەس نیم بۆی ؟
لەوە زیاتر چـی ....

دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now