ڤـــۆت بـکــە بەر لە خوێندنەوە
💕🌸" پـۆڤــی تـایهـیـۆنگ "
لـەهۆڵـەکە دانیشتـبـووم
دەمێکـە جۆنگکووک ئانی هێناوەتـەوە ناتوانم خولەکێک بەبێ بۆنی کچەکەم بەڕێ بکـەم
وە دڵنیابـووم لەوەی زۆر ئاسوودەبووە لەگـەڵ براکەم
هەمیشە وەک کچی خۆی سەیری ئانی دەکات
ئـەوە تا ڕادەیەک دڵخۆشکەرە .....
ئانـی'م لەسەر قاچـەکانم دانـابـوو
یاریم لەگەڵ دەکـرد و ماچی ڕوومەتـە پڕەکانیم دەکرد
ئەویش تەنها وشەی سەیر و نامۆی دەوت و پێدەکـەنی بەڕوومدا
تـەنها هیواخوازم بەزوویی گەورەببێت
بەو ڕادەیـەی بتوانێ وشەی ' ئـەپـا ' بەکاربهێنێ لەبەردەمـمشـتێک هەیە لەو یەک مانگـە تێبینیم کردووە
لەڕووی پەروەردەکردنی ئانـی
یووجین جگە لە شیر کاتێ خواردنی پێدەدا بەدەستەکانی خۆی و بەئاگاداریەوە دەیدایێ
کەچـی کەمتری دەخوارد لەوەی دەیویست
بەڵام جینا جیاوازتـرە ....
ڕێگـەی دەدا خۆی خواردنەکە بەدەستەکانی خۆی بخوات بەجۆرێکی لێ هاتووە
ئارەزووی بۆ خواردن لەجاران زیـاتـرە
تەنانەت دەگری کێ دەمەوێ خۆم خواردنی پێبدەم
بەڵکـو دەیەوێ بەدەستی خۆی بخوات
لەڕاستیدا ئەوە شتێکی باشـەبـەڵام هەرگیز بەو مانایە نایەت خۆشمبوێت
تەنها لەڕووی پەروەردەکـردن باشـە
تەنانەت بەچاوی هاوسەر لە جینا ناڕوانـم
بەڵکو وەک دایەنێك بۆ کچەکەم سەیری دەکـەم
ئـەوە هـەموو شتێکـە کە بیڵـێم ..!°°°°°°°
" پــۆڤــی جـینــا "
سینـیەکم بەدەستەوە بـوو بەرەو هۆڵەکە دەچـووم
تایهیۆنگ ئێوارە هیچی نەخـوارد
ئـەو خواردنی دەستی من ناخـوات وەک ئەوەی ژەهر بێت .... ئەوە بەڕاستی ئازارم دەدات
بـەڵام من زۆری لێ نـاکەم
قاپێک پسکیتـم دانابوو لەگەڵ پەرداغێک شەربەتی پرتەقـاڵ کـە ئەو حەزی پێیـەتـی
بەڕوویەکی خۆشەوە بەرەو هۆڵـەکە چـووم
بینیم یاری لەگـەڵ ئانـی دەکـات و پێدەکەنێ
ئـەو جوانترین و باشترین باوکـە بۆ کچەکـەیسینیەکەم بە هێواشی لەسەر مێزەکەی بەردەمی دانا
سەیرێکی کرد و بەخێرایی چاوی لادا
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...