_ 9 _

1.3K 251 118
                                    



ڤـۆت بـکـە کیـوتـی
وەك ڕێـز لـە مانـدوو بـوونــم
💙🌺













" پــۆڤـــی جـینـا "


هـەفـتەیەکی لەسەرخـۆ تێپەڕی
ئـەمڕۆ ڕۆژی شـەمـمەیە بۆیە تایهیۆنگ ئەمڕۆ
کار ناکات و لەماڵـەوە دەبـێت
منیش خەریکی ئـامادەکردنی نانی ئێوارە بـووم
ئـانی وەک هەر جارێک زووتر خواردنم پێی دا
پاشان لەنێو جێگاکەی خەواندم لەژوورەکەم


هێشتا ئەوەم بیر نەچووە کە چیم بینی
لەسەر ملی تایهیۆنگ ، بەڵام
تەنها هـەوڵ دەدەم ئاسایـی بـم ، ئیتر منێکی بێ دەسەڵات لەوە زیاتـر چی پێ ئەکرێ ؟


هەروەها دوێنێ تایهیۆنگ لەگەڵ خۆیدا
ئانی بـرد ، وتی کە دەیبات بۆ پیاسەیەک
بەڵام ئایا پیاسەیـەک هێندە کاتی دەوێ ؟
چـونکە دووبارە وەک هەینی ڕابردوو تا درەنگ نەگەڕایـەوە ئەمە وام لێ دەکات نیگەران بم


دەستەکـانم بە خاولیەك وشککردەوە
بــەرەو دەرەوەی چێشتخـانەکە چـووم خواردنەکە ئامادەیە ، هەر باشـە ئێستا کەمێک دەخوات
ڕۆشتـم بەرەو ژوورەکەی تایهیۆنگ
هەمیشە هەستێکی ناخۆش و شڵەژانم هەیە
کاتێ لەبەردەم ئەو دەرگەی دەوەستـم


بەدوودڵـی لەدەرگاکەم دا بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو
بۆیە بەهێواشی دەسکەکەم گرت و بامدا
بەکەمی دەرگەکەم کردەوە
بینیم تایهیۆنگ لەنێو جێگەکەیەتی
لەسەر پشـت ڕاکـشـاوە ، پشتی دەستی
لەسەر نێوچەوانی دانـاوە
بەوە کەمـێک نیگەران بــووم



" تـایهیۆنگ ؟ "
بەدەنگێکی نزم بانگـم کرد کاتێ لەتەنیشتی لەسەر جێگاکە دانیشتـم


هیچ دەنگێکی نەبـوو ، ئایا خەوتـووە ؟
دەستم برد بۆ نێوچـەوانـی دەستیم بەنەرمی لەسەر نێوچەوانی لادا ، ئەو هیچ نەجوڵا
دوو پەنجەم لەسەر نێوچەوانی جێگیرکـرد
زۆر گـەرم بـوو ... ئـایا سەرمای بـووە !؟
چۆن نەخۆش ناکەوێ شەوانە بێ جل دەخەوێ لەبەردەم هەوای سپلیتەکە
بێگومان بەهۆی ئەوەیە جەستەی گەرمە


یەکەم شـت توانیم بیکەم ئەوە بوو
کە بچـم و پەڕۆیەک بهێنم و لەنێو ئاوی سارد تەڕی بکەم ، تا بتوانم تایـەکەی دابەزێنـم
هەڵسامەوە بەرەو گەرماوەکـە چـووم
خاولیەکی بچووک لەوێ لەنێو چەکمەجەکە هەبـوو
تەڕم کرد بە ئاوی سارد و بەتووندی گوشیم
تا ئاوی زیادەی لێ بچۆڕێتـەوە .....


گـەڕامەوە لای تایهیۆنگ و لەتەنیشتیەوە دانیشتـم
خاولیەکـەم بەلەسەرخۆیی لەسەر
نێوچەوانی دانـا ، بینیم برۆیەکانی هەندێ گرژ کرد
پاشان کە ڕاهات لەساردی خاولیەکە
ئـەوســا ڕوخساری ئـاسایـی بـوویـەوە
زوو زوو خاولیەکـەم ئاودیو ئەکـرد و بەڕووخساریم دادەهێنـا

دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now