_ 10 _

1.3K 247 117
                                    








ڤــۆت بــکە کیـوتــی
💕🌺















" پــۆڤـــی تــایـهـیـۆنـگ "





لـە ژوورەکـەی یووجین بـووم
هەردووکـمـان لەسەر جێگـاکـەی ڕاکشاوین
ئـەو لەنێو قاچەکانـم پاڵکـەوتـبـوو
سەریشـی بە سنگمەوە لکـانــدووە
منیش قۆڵەکـانم لەدەوری کەمەری گرێداوە
بەیەکەوە سەیری شاشەی تی ڤیەکە دەکەین
فیلمێکی نهێنی و هەستبزوێنمان هەڵبـژاردووە



دەمەوێـت ئـەو ساتەمان بوەستێنـم
ئـارامتریــن ساتی ژیانــمە ، من لەوە زیاتر چیترم بوێت ؟ ... پێم وانەبـوو دوای ئەوەی یووجین کردی لەبەرامبەرم بتوانم لێی خۆشبـم
بەڵام نەمتوانـی هێندە دڵڕەق بـم بەرامبەر بـەو ئافرەتەی 3 سـاڵـە خۆشمدەوێـت !




تـەنانـەت جوانترین کێکی لەدایک بوونی بۆم ئامادەکردبـوو ... سەیرە هێشتا هەموو وردەکاری حەزەکانـمی بیرمـاوە
ڕقم لە ئاهەنگـی لەدایک بوونـە بەڵام لەگەڵ ئەودا
هەموو شتێک جیاوازتـر دێتە بەرچـاو
بۆیە تەنها شتێکی سادەمـان کـرد





سەیرێکی مۆبەکەمم کرد
لەلایەکی جێگاکـەم دانابـوو دوو پەیوەندی وەڵامنەدراوە و چەند نامەیەک هاتـبـوو
بێگومان لەلایەن جینای بێزارکـەر !
نەمویست ئێستا لەو ساتـە جوانـەدا جەوم تێکبدەم بە سەیرکردنی نامەکـانی
بۆیە پشتگوێمخســت





یووجین :-
دووبارە دەڕۆیـت ؟
" بەدەنگێکی ناڕەزایی و خەمباری وتی
سەری لارکـردەوە سەیری کردم "



تایهیۆنگ :-
پـێم وانـیـە حەزم بەوە بـێت
ئـەمشەو ئێرە جێبهێڵـم
" بە بزەیەکەوە وتـم دەستێکم لەسەر ڕوومەتی دانابـوو پەنجەم لێی دەخشـانـد "




ئـەو بەدڵخۆشیـەوە پێکـەنـی
سەری ڕازی بـوونی جوڵانـد دووبارە بە بێدەنگی
چاومان بڕیەوە فیلمـەکـە
شتێک هەبوو زۆر بێزاری ئەکـردم ، نەمدەتوانی ئەوە پەردەپۆش بـکەم ، وە ڕقم لەوە بوو بیڵێم
دوای بیرکردنەوەی زۆر بڕیـارم دا بیڵێـم ...




تایهیۆنگ :-
مـن هاوسەرم هەیە یووجین ....
" بەدەنگێکی کز و بێزاری وتـم "






نـازانـم بۆچی هەستـم بە خراپی دەکرد
دوای دەربڕینی ئەو ڕاستـیە تـاڵــە !
ئـەو وەک گۆڕ بێدەنـگ بـوو ، لەبێدەنگی ئەودا منیش گەدەم کەوتە ئازار بەهۆی ترس و شڵەژانـەوە
لەناکاو سەری هەڵگـرت لەسەر سنگم
بەچاوە خەمبارەکـانی سەیری کردم
دەمتوانـی ئـەو شلەیە ببینـم کە لەنێو چـاوەکـانی قەتیس بـووە




دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now