ڤـــۆت بـــکـە کیوتــی
🤍🌷" پــۆڤـی جـیـنـا "
من لەخەمی خۆما نوقووم بـبـووم
چاوەکانم خەریک بوو دەسووتـا بەهۆی ئەو گریانەی وەستاندوومـە ....
ئـاخر چۆن دەتوانێت ئەوەم لەگەڵ بکات ؟
بۆ نەیکات ! ، خۆ من گرینگیم نیە بۆ ئەو
دوای ئەو وێنەیەی کە جۆنگکووک پێمی نیشاندا
چاوەکـانـم نەدەوەستا لە سەیرکردنی
ئـەو دیمەنی ماچـە دڵمی ورد و خاش کـرد
کەوایە ماچەکەی ئەو ڕۆژە کە لەلایەکی ملی کرابوو
شوێنەواری یووجین بوو !
منی گەمژەش پێم وابوو هی ئافرەتانی سۆزانیە
هەرخۆی ئـەو سۆزانیە ئاخر کام پیاو...
قبوڵی دەکات ، خێزانەکەی لەگەڵ پیاوێک بگرێت
وە دواتر دووبارە پەیوەندی لەگەڵ ببەستێتەوە ؟
تەنها نێر بەو جۆرەیـە ...!!
لەگەڵ ئەوەی نوقمی خەیاڵی پڕ لە ئازار ببووم
لەپڕ هەستم بە دەستی جۆنگکووک کرد
دەستێکی گەرم خسترایە سەر دەستـم
بەلاچاو سەیری دەستیم کرد
پاشان سەرم بەرکردەوە سەیری ڕووخساریم کـرد
جـۆنگـکووک :-
ئـەزانـم قبوڵـم ناکەیت ، تکایە بابەتی نیکا وەلابنێ
باش دەزانیم خۆشمناوێـت
من باسی هەستەکانی خـۆم دەکـەم !
ئـەوەی لەنێو قوڕگـم بوو قووتـم دایەوە
تـکـایـە ڕقم لەوەیە دووبارە هەمان هەستم
بۆ دەربڕێت بەبێ ئەوەی وەڵامی دەستکەوێــت
بە شەرمەزاریەوە سەیری نێو چاویم دەکـرد
' گـەر ئەمجارە هەستەکانـی ڕەتی بکەیەوە
ئەبێتـە سێیـەم جـار جـینا ... '
لەمێشکمدا بە خەمباری وتـم
لە ڕووخسارە شڵەژاوەکەی ئەوم دەڕوانـی
هەستـم بە لەرزینێکی کەم دەکرد لە دەستی
ئەوە بەهۆی سەرماوەیە ، یاخود بەهۆی دوودڵی ؟
بەنەرمی دەستی گرتم پەنجەکـانی لەگەڵ
ئەوانەی من تێکەڵ کـرد
منیش تەنها بە بەتـاڵی سەیری دۆخەکە دەکەم
جینا :-
جۆنگکووک ، تۆ هاوسەرت هەیە ̴ ̴ ̴ ̴
" ویستم بابەتەکە داخەم بەڵام بەزوویی پێی بڕیم "
جۆنگکووک :-
ئـەزانـم ، بەڵام تکایە تەنها ئەمجارە ڕەتـم مەکەرەوە
سەیرکە من خۆڕاگرم ، هەموو ئەو ساڵە بەرگەم گرتـووە !
وەک پێشتر بەڵێنـم دا ئەو هەستەت پێدەدەم
کە پێت نەبەخشراوە لەلایەن تایهیۆنگ
" بەدەنگێکی نەرم وتی بەخۆشەویستیەوە سەیری دەکردم "
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Lãng mạn( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...