_ 20 _

2.2K 306 131
                                    







ڤـــۆت بــکە
وەک ڕێزێك لـە ماندوو بوونی نووسەر
💓🦋



















" بــەیـانـی دواتـــر "





جـۆنگـکووک هێشتـا نەخـەوتووە
کاتژمێـر 4 ـی سەر لەبەیانـی بوو هێشتا بەخەبەرە
کەشێکی تەواو هێمن و بێدەنگـە
بـاشترە بڵێین زووتر هەڵسـاوە
لەترسی ئەوەی ئەوە تەنها خەوێک بێت
بەتایبەت ئەوەی پێنج کاژمێر لەمەوبەر
لەنێوانیان ڕوویــدا .....




قۆڵێکی بەسێگۆشەیی لەسەر جێگاکە داناوە
دەستیشی خستۆتە ژێـر چەناگەی
بەچاوەکانی پشکنین بۆ ڕووخساری جینا دەکات
کە هێشتا لەخەوێکـی قووڵ دابـوو
ڕوخسارێکی جوان و نازداری هەبـوو
لەوەشە تەنها بەبەر چاوی ئەوەوە وابێـت





دەستێکی بەرزکـردەوە بەرەو ڕووی ڕوخساری
پەنجەکانی بەنەرمـی لەسەر ڕوومەتی دانا
پەنجەی لەسەر دەجوڵاند
تـاڵـی قژە کورتەکانی لادەدا و دەیبردە پشت گوێی
دەیویسـت لەئێستادا
هەموو ڕبەشێکی بچوکی ڕوخساری ماچ بکات
تا ئەوساتەی قەناعەت دەهێنێ کە ڕاستـیـە
چیتر خەیاڵەکـانی نیـن




هێشتا ناتوانێ باوەڕ بهێنێ کە بەڕاستی
ئـەوان بەیەکەوە بوون
چۆن دەتوانێ باوەڕ بکات ؟
لەدوای ئەم هەموو ساڵـە و خۆشەویستیە تاکەکەی
لەکۆتاییـدا بـوو بەڕاستـی
ئەوەی کە شەوانە خەیاڵی بۆ کــردووە
ئەوەی کە دەمێکە هیوای بۆ خواست
هەمووی هاتـە دی بەشێوەیەکی کتـوپـڕ




پەنجەی هێنایە لێواری لێوەکانی
زۆر بە نەرمـی پەنجەی گەورەی لەسەر خشـانـد
دەیویست دووبارە ماچی ئەو شوێنە بکات
دووبارە هەمان هەستی ختووکەیی هەبێت
وەک ئەوەی کە لەسەرەتای کارەکەیان هەیبوو
هەناسەیەکی هێمنی هەڵکێشا و دایەوە



خۆی بەسەریدا چەمانــدەوە
ماچێکی زۆر هێواش و نەرمی لەسەر لێوەکانی
جێهێشـت ، جینا کەمێک جوڵایەوە
برۆکانی گرژ کرد بەڵام خەبەری نەبـوویـەوە
نەیویست بەو زووییە خەبەری بکـاتەوە
بۆیە لێوەکانی جیاکـردەوە لێی
لەکۆتـایـدا بەئاسایی پاڵکـەوت لەتەنیشتـی



سەرچەفەکـەی بەرزکردەوە
خۆیانـی پێداپۆشـت ، بەڵام زیاتر ئەوی داپۆشـت
هەوای سپلیتەکە لە جەستە ڕووتەکەیانی دەدا
نەیدەویست بچووکترین بەشـی
هەست بە ساردی سپلیتەکە بکـات
دەستێکی خستە ژێرسەری و ڕووی کردە ئەو



دوای ماوەیەک لە تێڕامـان لەو ڕوخسارە
چاوەکـانـی بەدوودڵی لێکـنا
ئەو شڵەژاو بوو ، چونکە هێشتا پێی وایە خەیاڵە
لەخۆی دەپرسی ... چی گەر بەیانی کە هەڵسام
ئەو لەتەنیشتی نەمابێـت ؟
وە هەموو شتێک کە ڕوویدا لەنێوانیان
تەنها و تەنهـا خەوێک بـووبێـت

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 07, 2024 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now