ڤــۆت بــکە
بۆ ڕێزگرتـن لە ماندوو بوونم
🤍🥹" پــۆڤـی تـایهیـۆنگ "
لەسەرلێشێواویدا مـابوومـەوە
لەنـاکاو ترووسکایـیەک دڵی داگیرکردم
سەیرێکـی خوارەوەی کەنارەکـەم کـرد
کچێکی گەنجم بینـی
کە بەتەنهـا دانیشتبــوو لەلای لێواری ئاوەکـە
ئەوەی وایکردبـوو ئاشنابێت
سەیری لای چەپی خۆی دەکرد
کە ڕووی بەرەو من بـوو بەڵام منی نەدەبینی' جـیـنـا ...'
بەچرپەیەک لەبەردەم خۆم ناویم هێناماوەی سێ مانگی ڕێک دەبێت نەمبینی بوو
وادەردەکەوێ گۆڕانکاری لەخۆیدا کردبـێ
بەهێواشـی لەئۆتۆمبێڵـەکەم دابەزیـم
ئانیم خستە باوەشـم و بردمە دەرگاکەی دواوە
لەنێو جێگا بچووکەکەی خۆی دامنـا
قایشەکەیـم بۆ بەست تا نەکەوێـت" ئێستا باوکـت دەگـەڕێتـەوە بچکۆلەکەم "
بەبزەیەك وتـم و ڕوومەتەکانی مگوشـی
ئەویش بەردەوام وشەی ئەپای دەوتـەوە
وابزانـم لەمڕۆوە بەردەوام ئەو وشەیە دەبیستـمئـەمزانی لە وشەکانم تێناگـات
بەڵام مناڵ هەست بەزۆرێک لە شتەکان دەکـات
بەهێمنی دەرگاکـەم داخســت
سەیرێکی لای کەنارەکـەم کردەوە
ئـەو هێشتا لەوێ دانیشتـبـوو بەتەنهـانـازانـم چۆن ئەو هەستە نامۆیانە دەربڕم
کە لەو ساتە هەستم پێ کرد کە دووبارە بینیمەوە
ئـەزانـم ... من خراپ بـووم
لەوەش خراپتـر کە بیری لێ دەکەمەوە
بەڵام ، دەکرێ هەلێکـم هەبێـت ؟
هەلێک بۆ ژیانێکی سادە و بێ کێشەئـەزانـم ئازاریم دا
بەڵام گەر بێت و هەلێکـم پێ ببەخشێتەوە
بەڵێن بەخۆم دەدەم ، بەباشترین شێوە
خۆشەویستی پێ دەبەشخـم
منێکی ساویلـکە باوەڕم بە درۆکانی یووجین کرد
لەکاتێکا ئافرەتێکی بێتاوانم ئازاردا
هەموو لەپێناو خۆشەویستیە بێلایەنەکەی من !بەرەو لای لێوارەکە هەنگـاوم دەنـا
چاوەکـانم لەسەر ئـەو جێگیرکربـوو
چ چارەنووسێکـە !
دووبارە ڕێگاکەمان بەیـەک گەیشتــەوە
لەکاتێکا پێم وانەبـوو هەرگیز جارێکی تر
بگەڕێمەوە سەر هەمان ڕێگـە لەگەڵ ئەودالەپڕێـکـا وەستـام ....
قاچەکانم لەشوێنی خۆی وەستـا
چیتر هەنگـاوم نەنا بۆ پێشـەوە ، کاتێک
بینیم پیاوێکی تر بەرەو لای دەچێـت
چاوم لەسەر کەسەکە جێگیرکـرد
کاتێ گەیشتـە لای لەتەنیشتیەوە دانیشـت
وادیار بوو شتێکی بۆ خواردن هێنابـوو
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...