ڤـۆت بــکە
بــەر لـە خـوێندنـەوە کیوتی🤍🦋
" پـۆڤــی جیـنـا "
مـانـگێـک تێپەڕی کـردووە بەسەر هاوسەرگیریمان
کەچی هێشتا هەموو ڕۆژێک بەهیوای
ڕۆژێکی باشتر و هەڵسوکەوتێکی جوانتر چاوەکانم هەڵدێـنـم ....بەڵام هێشتا تایهیۆنگ لەگەڵمدا ڕێکنەکەوتـووە
هێشتا ئێمە بەجیا دەخەوین ، قسەیەکمان نەکردووە بەیەکەوە وەک دوو هاوسەرنازانـم دەبێت تاکـەی بەوجۆرە بژیم
بەڵام هێشتا ئامەدەم چاوەڕێ بـم تا بگەم بەو ڕۆژەی ئەویش من قبوڵ بـکـاتبـەرەو ژوورەکەی تایهیۆنگ چـووم بڕیارە بۆی پاک بکەمەوە ، هەروەها دەبوو ئانی بشۆرم
دەرگەم کردەوە و بەرەو ناوەی ژوورەکەی چـووم
تەنانەت ژوورەکەی بۆنە پیاوانەکەی ئەوی گرتووەزۆرجار کاتێ ئانی دەشۆم تەنانەت جلەکانی ئەویش بۆنی تایهیۆنگی لێ دێت ماوەیەک تێر بۆنی ئەکەم
ئـەوسا بەدڵێکی قوڕسەوە جلەکانی دەشۆم" شیرینەکەم هـێشتا خەوتووە "
لەبەر خۆمەوە بەدەنگێکی نزم وتم
بەڕووی ئانی بزەیەکم کرد دەسـتم بە قژە کاڵەکەی
داهێنا
ئـەو لەنێو جێگا خەوەکەی خۆی خەوتبوو
منیش دەستم کرد بە پاککردن و ڕێکخستنەوەی ژوورەکەی تایهیۆنگ هەروەها جلەکانیم ئوتوو کرد
بەر لەوەی بڕۆم سەیرێکی لای مێزەکەم کردلەلای مێزی بۆنەکـان چوارچێوەەکی بچووک هەبوو
نزیک بوومە سەیریم کرد
هەمان وێنەی یووجین و تایهیۆنگ لێرە هەیە
بەڵام ئەم وێنەیە هی ڕۆژی هاوسەرگیریانە
بۆ ساتێک بە دڵشکاوی تێیڕامام" دەبوو لەبری ئەو
وێنەی من لێرە هەبێت تایهیۆنگ ! "
بەدەنگێکی تێکشکاو وتـم
پەنجەم لەسەر شووشەکە دەهێنا و دەبردبەڕقەوە چوارچێوەکەم هەڵگرت
سوودی هەبوونی ئەم وێنەیە لێرە چیە لەکاتێکا ئێستا من هاوسەریم !
هەڵمگرت و وێنەکەم خستە نێو ئەو عەلاگە ڕەشەی کە هێنابووم بۆ تێکردنی زبڵ و شتە ناپێویستەکانزۆر ئاسوودە بووم کاتێ فڕێمدایە نێوی
دواجار بەهێواشی دەرگای ژوورەکەم داخست
تاکو ئانی خەبەری نەبێتـەوە
ئـەو هەفتەی داهاتوو تەمەنی دەبێتـە 8 مانگ
دەمەوێت کێکی جوانی بۆ درووست بکەم ، وەک ڕۆژێکی لەدایبوونی خنجیلـە
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Roman d'amour( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...