_ 14 _

1.2K 263 96
                                    









ڤــۆت بـکــە
وەک ڕێزێـک لـە ماندوو بوونی نووسەر
🤍🦋

















" پـۆڤـی جـۆنـگـکووک "




سەرەڕای ئەوەی جینا بەتەنها و زۆر بەپەلە
لە خوارەوە لەلای حەوزەکە جێی هێشتـم
بەڵام هێشتا لەشوێنی خۆم مابوومــەوە
لەشوێنی خۆم بەستـوو بـبـووم ....



' ئـەو بەڕاستـی منـی ماچ کـرد ..! '
بەشۆک و باوەڕپێنەکراوی لەبەردەم خۆم وتم
پەنجەیەکم لەسەر لێوەکانم دەخشاند



بیرکردنەوە لەوەی وەڵامـی ماچەکەمی داوەتەوە
جۆش و خرۆشی بۆ دڵـی ماندووم دەهێنا
ئـەوە یەکەم جار بە ڕاستەقینەیی
ماچی ئـەو شوێنە بکەم ، کە شەوانە
تەنها دەمتوانی بەخەیاڵ بەدەستی بهێنـم



ئـەزانـم ڕقی لێمە کە ئەو کارەم کرد
چونکە زانیم مێشکی لە واقیع نەمابوو
وە کاتێک بۆی دەرکەوت کە خەریکە چیم لەگەڵ ئاڵوگۆڕ دەکـات ...
بەخێرایی لێم دوورکەوتەوە
بـەڵام ئەوە یەکـەم ماچـی من بوو
ڕێگەم نەداوە هیچ ئافرەتێک بەو شوێنە بگات
جـگە لەوەی لەدڵمـا جێگەی هەیـە !



دوای ماوەیەک شۆک بوون و دانیشتـن
مێشکم هێنایەوە ڕاستی و هەڵسامەوە
بەرەو سەرەوە ڕۆشتــم
ئەوێ خامۆش و زۆر بێدەنگ بوو
گەڕامەوە بـۆ ژوورەکـەم و بەهێواشی دەرگاکەم داخست ...
نیکـا لەسەر جێگاکە بوو و خەوتـبـوو
گرینگیم نەدا




بەرەو لایەکەی تر چـووم
نێوانێکی باشـم بۆ خۆم و ئـەو درووست کـرد
پاشان پاڵکـەوم لەسەر پشـت
قۆڵێکــم خستـە ژێر سـەرم سەیری سەقفەکەم دەکرد
دووبارە دەتوانـم بەخەیاڵی
ئـەم ماچەی ئەمڕۆ بخەوم و چێژ ببینـم
ئـاهـ خـوایـە .. ، ئەوە نەفرەتیانە ناوازە بـوو



' سـاتـی دەستـپـێـکـی پـلانـەکـەتـە کووك '
لەبەر خۆمەوە بە کزی وتـم
کاتێ چاوەکانم داخست و بزەیەک لێوەکانمی گرتەوە












°°°°°°°°°









" پـۆڤــی جــیـنـا "





بەیانـیەکـەی من درەنگـتر خەبەرم بوویەوە
سەیرێکی لای جێگاکـەم کـرد
تایهیۆنگ لەوێ نەمابـوو ... دەنگی بەردانەوەی ئاو نەدەهات هەر بۆیە ، بۆم دەرکەوت
کە لەوانەیە لە خوارەوە بێـت
ئانـی'ـش لێرە نیــە



سەرچەفەکـەم لەسەر جەستەم لادا
سەیری کاتژمێری مۆبەکـەمم کرد
8:30 ـی بەیانـی بــوو
هەناسەیەکی بێزاریم دایــەوە ، ئەمڕۆ دەبێت
بەتەواوی خۆم بۆ پرۆسەیەک ئامادە بکەم
کە هەرچەنێک بیرم دەکەوتەوە
زیاتر و زیاتر ناخـم دەسوتا
بۆ ئەو ساڵانەی ... بەفیڕۆم دا لە پیاوێکی هەڵە !



دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now