ڤـــۆت بـــکە
چـێژبـبـینـە لـە خوێندنــەوە
🤍🌺" پـۆڤـی تـایهیۆنگ "
بـەیانیەکەی کاتژمێر 8 بـوو
لەسەر کورسیەک دانیشتووم لەبەردەم مێزی نانخواردنەکە ، بەبێزاری خەریکی جوینی سەمۆنێک بووم کە مڕەبای شلکی بەسەرەوە بوو ...
ئانـی لەنێو کورسیەکەی خۆی دامناوە
هێشتا هیچم نەخستۆتە بەردەمی تا بیخوات
لەڕاستیدا نازانـم دەبێت چی بخوات !؟
من تەنها شیری قووتووم پێیدەدا
واتا ئەوساتەی هێشتا هاوسەرگیریم نەکردبوو
وە دەربارەی جینا
ئەو هێشتـا لەو ژوورەیە کە دوێنێ لێی زیندانیم کـردبەلامەوە گرنگ نەبوو گەر لەژێر دەستما
گیانی بکێشـایە ... ئەو هەڵەی کرد
هەڵەیەکی گەورە کە هەرگیز لێی خۆشنابـم !ئاگادارم کردبۆوە کە دەست نەبات بۆ شتانی تایبەتی من بەڵام دیارە ئەمە بە قسە تێناگـات
ئەسڵەن شایەنیەتی ئازار بچێژێت لەوەش زیاتر
ئـەو وێنە خۆشەویستەکەمی فڕێداوە
کە ڕووخسارە فریشتەییەکەی یووجینی تێدابوو
تـەنانەت ئـەوە بیانـوویبەکی زۆر بـاش بـوو
تا بتوانـم هەموو تووڕەیی و بێزاری خۆمی لێ دەرکەم
ئـەوە بەهۆی وێنەکـەوە نەبـوو
چونکە سەدان وێنەی یووجینم لەلایە و هەڵمگرتووە
ئەوە تەنهـا بیـانــوو بـوو ....دەنگـی گریانی ئانی منی لەخەیاڵ دەرهێنا
بەخەمباری سەیریم کـرد
دەگری و دەستەکانی لەسـەر مێزەکەی بەردەمی دەدا
هەناسەیەکم دایەوە شیرەکەم هەڵگـرت
لەدەمی نزیکم کـردەوە تا پێی بدەم
" دەی تاقانەکەم بۆ نایخۆیت !؟ "
بەخەمباری وتـم کاتێ دەستی دەوەشاند
شیرەکەی لەخۆی دووردەخستەوە و سەری بەلایەکدا دەبرد تا پێی نەدەم
نەمدەزانی چی پێ بدەم دەمزانی ئەو شیرەکە ناخوات
هەڵسامەوە بەرەو سەلاجەکە چووم
بەخێرایی چاوێکم پێدا خشانـد
قاپێک میوەم بینی کە وردکراوە دیار بوو جینا وای لێ کردووە ، قاپـەکـەم هەڵگـرتبەرەو لای کورسیەکەم چوومەوە دانیشتـم
قاپەکـەم خستە بەردەمی دانەیەکم هەڵگـرت
بەرەو لای دەمیم برد هـەرزوو خواردی
بزەیەکم کرد کاتێ بینیم خۆی چنگی لێدا و میوەکەی هەڵگرت نێو دەمی پڕ کردبـوو
بۆم دەرکـەوت کچەکەم گەورەتر بووە ، چیتر شیر ناخوات ......
![](https://img.wattpad.com/cover/374219211-288-k484650.jpg)
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...