ڤــۆت بــکە
وەك ڕێزێـک لـە ماندوو بوونی نووسەر
🤍🌸" پــۆڤـی تـایـهـیـۆنـگ "
لەبەیانـیەوە وەک شێتێک دێم و دەچـم
ئەم ناوە هەمووی شێواوە بەسەریەکا
خەریکە مێشکـم بتەقێـت !
یووجین لەدوا نیوەڕۆوە ڕۆشتووە و نەگەڕاوەتەوە
تاکە شتێک وام لێدەکات بێزار ببم
ئەوەیە کە وەڵامی پەیوەندیەکانمی نەداوەتەوە
زۆر نیگەرانیم ....چـی گەر شتێکی خراپی بەسەر هاتبێـت ؟
ئەوسا من کوێی بۆ بگەڕێم !
لەسەر قەنەفەکـە دانیشتـم
دووبارە مۆبەکەمم دەرهێنا و پەیوەندیم پێوەی کرد
بەڵام دیسان ڕەتکرایـەوە ....
هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا و دامەوە
سەرم بەرز کردەوەکاتێ هەستم کرد دەرگاکە کرایەوە
لەکۆتایـیدا دوای کوشتنی من لەچاوەڕوانی گەڕایەوە .....
بەپەلە هەڵسامـەوە بەزەو هۆڵی سەرەکی چووم
یووجینم بینی کە خەریکی دانانی جانتاکەی بوو
هەروەها ئانی لەباوەش بوو
ڕووم گەش بوویەوە کە بینینم باشنتایهیۆنگ :-
بۆ خاتری خوا ، یووجین
پلانت داناوە بمکوژیت لەچاوەڕوانیدا ؟
" بەکەمێک تووڕەییەوە وتم "یووجین :-
بۆچی هەڵدەچیت؟
تەنها وەک کچ و دایکێک کەمێک چووینە دەرەوە
" بەدەنگێکی بێزاری وتی چاکەتەکەی دانا منیش ئانیم لێی وەرگـرت "تایهیۆنگ :-
بەهەرحـاڵ بچکۆلانەکەم کاتێکی چۆنی هەبوو ؟
" بە بزەیەکی پڕ لە خۆشیەوە پرسیم "لەگەڵ ئانی یاریم دەکرد و پێدەکەنیم
دەستم لەڕوومەتە پڕ و جوانەکەی دەدا
یەک خـولەک هەڵناکەم بەبێ کچەکـەم هێندەم خۆشدەوێت ...." زۆر باش بوو
کاتێکی جوانی لەگەڵ باوکی بەسەر برد "
سەیرێکی یووجینم کرد
کاتێ خەریکی ڕێکخستـنی پێڵاوەکانیبـوو
بەهێواشی برۆکانم لەیەکتر گرژ کـردتایهیۆنگ :-
باوکـی ؟
باسی چی دەکەیت خۆ منی لەگەڵدا نەبووە !
" بە تێنەگەیشتنەوە پرسیم سەیری ئانیم کردەوە "یووجین :-
جـا کێ باسی تۆی کردووە ؟
من باسی باوکـی داهاتووی دەکەم
" بەدەنگێکی شانازی و خۆبەزلزانی وتی "لەنەزانیدا شۆک ببووم
نەمدەزانی ئەو باسی چی دەکـات !
ئەو دەڵێت باوک کەچی منی لەگەڵدا نەبـووە بۆ ئەمڕۆ ، کەوایە باسی کام باوکـی نەفرەتی دەکات ؟
YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...