ڤـــۆت بـکە
وەک ڕێزێک لـە ماندوو بوونـم
🥹🤍" پــۆڤــی جـۆنـگـکووک "
نزیکی کاتژمێر 9 بـوو کـاتێک گەڕامەوە ماڵەوە
بە جینام ڕاگەیاند لەلای دەمێنمەوە
تەنها لەئێستادا پێویست بوو
هەموو ئەو دانپێدانانە بکەم کە نەمکردووە
بەتایبەت ئەوەی کە درۆم لەگەڵ باوکما کرد
دەربارەی ئـەو مناڵەی کە هی من نیە .....خزمەتکارەکە کۆتاجار هاتە هۆڵەکە
دوو پەرداخ ئاوی خستە بەردەمـمـان
باوکم بەبیرکردنەوە لەو بابەتە سەرقاڵ بوو
کە چەند خولەکێک بەر لەئێستا پێم وت
دەربارەی هەموو ئەو ماوەیەی
بەچیدا تێپەڕیـم و چیم چەشتـووە
وە چۆن نیکا ئەوەی بەسەرهاتـووەب.کـیم :-
بـۆچی کوڕەکـانـم هێندە بەدبەختن ؟
لەو ماوە زۆرەدا لەئازاردا ماویتەوە
منیش لێرە بەئاسوودەیی ژیان دەکـەم
" بەڕوخسارێکی خەمبار هەناسەیەکی دایەوە "جۆنگکووک :-
هەڵەی تۆ نیە باوکـە ....
" بەداخەوە وتم و سەرم داخسـت "لەگەڵ ئەوەی سەیری قاچەکانمم دەکـرد
پەنجەکانم لەنێو یەکتر گرێدابـوو
بەشڵەژاویـەوە یاریم پێدەکـرد
دڵخۆشیەکی چاوەڕواننەکراوم هەبـوو
بەهۆی ئەوەی باوکم بێ ئەوەی هەڵوێستی تووندی هەبێت ئامادەبوو گوێم بۆ ڕادێرێـت
ئەوە تاکە شت بـوو زۆر پێویست بووسەرم بەرز کـردەوە سەیرێکی باوکمم کرد
ئـەویش بەهەژان شێوازی من بوو
هەمان هەست و هەمان شڵەپاوی هەبـوو
یاری بەپەنجەکانـی دەکـرد
دەمـم کردەوە تا قـسـە بکــەم
لەو ساتەدا دەمم داخستەوە کاتێ دەنگێک هات
دەنگی لەدەرگادانی ماڵەوە هات" مـن دەیکـەمەوە "
خزمەتکارەکە وتـی بەرەو هۆڵی سەرەکی چوو
من و باوکـم سەیرێکی یەکترمان کرد
پاشان خۆمـان ئاسایی دەرخـستەوە
وەک ئەوەی باسی هیچمان نەکـردبـێسەیرێکـی کاتژمێری مۆبایلەکەمم کرد
کات 9 و نیو لایدابـوو
پێم وتبـوو لەدەوری کاتژمێر 10 دەگەڕێمەوە لای
بۆیە هەڵسـامەوە تا ماڵئاوایی لە باوکم بکەم
باوکـیشم لەگەڵمـا هەڵسـایـەوە
بەرلەوەی ماڵئاوایی بکەم و باوەشی لێدەم
سەیری ئەو کەسەمان کرد
کە هاتە هۆڵـی میوانیـەکـە" تـایـهیـۆنگ ؟ "
باوکم بەدەنگێکی باوەڕپێنەکراوی وتی
چاوەکانی لەسەر ئەو هێشتەوە
منیش سەیری ئەوم کـردەوە

YOU ARE READING
دایــەنــی کـچـەکـەم | ᴋ.ᴛʜ & ᴊ.ᴊᴋ✔
Romance( تەواوکراوە ) تــایهیۆنگ :- بـڕیـارە تەنـها وەک دایـەنێك بیـت لـە مـاڵـەکەم نە لـەوە زیـــاتــر ! [ بەتـۆنێکی سـارد و دەربـڕینـێـکی گـرژ وتـی ] کـیم تایهیـۆنگ گەنجێکی تەمەن 25 سـاڵ خاوەنی کچێکی 7 مانگـانە دوای ئەوەی بەهۆکارێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێت...