"مردنی خێزانێکی ناودار"

608 66 166
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.







کــچــێــکــی بــچــوکــی هــەشــت ســاڵــان
لــە ژوورەکــەی خــەریــکـــی یــاریــکــردن بــوو بــە بــوکــەڵــەکــانــی

دڵــخــۆش و ئــاســودە دیـاربـوو


وەک ئـەوەی تـەنـهـا خـۆی و بـوکـەڵـە ئـازیـزەکـانی هـەبـن لـە جـیـهـانـە بـچـووکـەکـەی


وەک ئـەوەی تـاکـە هـاوڕێ و خـێـزانـی خـۆشـەویـسـتـی تـەنـهـا بـوکـەڵـەکـانـی بـن لـەو کـاتـە

وە کـەمـێـک تـرسـیـشـی هـەبـوو لـەوەی دایـک و بـاوکـی پـێـی بـزانـن کـە هـێـشـتـا نـەخـەوتـوە

دەی ئـاخـر هـەم خـەوی نـایـێ هـەمـیـش حـەزی بـە بـەسـەر بـردنـی کـاتـی زیـاتـرە لـەگـەڵ یـاری و بـوکـەڵـەکـانـی








لە پڕێکدا دەنگێک سەرنجی ڕاکێشا

بۆساتێک سەیری دەرگای ژوورەکەی کرد

دواتر پشتگوێی خستوو دەستی کردەوە بە یاریکردن



بەڵام گوێبیستی هەمان دەنگی نامۆ بۆوە ، هەمان دەنگ دەنگی دایەوە نێو گوێچکەکانی


وەستا لە یاریکردن و قاچە بچووکەکانی لەسەر ئەرزەکە جێگیر کرد و دەستە بچووکەکانیشی لەسەر زەویەکە دانا بۆ پشتگیریکردن و یارمەتی دانی لە هەڵسانەوەی

خۆی خستە سەر نوکی پێیەکانی و خۆی بڵند کرد و دەسکی دەرگای ژوورەکەی گرت و دەرگاکەی کردەوە پاشان هەنگاوی نایە دەرەوە

بە پلیکانەکان دا وردە وردە بەهێواشی دەڕۆیشتە خوارەوە و بوکەڵەکەشی لە باوەش بوو

بە ئاگاداریەوە قاچی دەسختە سەر پلیکانەکانی داهاتوو

چونکە دایک و باوکی ئاگاداریان کردبۆوە وریا بێ لەسەر پلیکانەکان کە هەرکاتێ ویستی بێتە خوارەوە
نەوەک بکەوێ یان شتێ تاکە ڕۆڵەیەتیان دڵیان زۆر پێوەیە

𝗣𝗿𝗶𝘆𝗮 || 𝗛.𝗛𝗝 ✔Where stories live. Discover now