2

238 44 40
                                    






زۆر بە خراپی خۆی پیادا کێشا ، جانتاکەی کەوتە
سەر زەویەکە و خۆیشی لەلایەن دوو دەستی گەورە و
بەهێزەوە گیرا .

سەری بەرز کردەوە و دوو چاوی پڕ لە شۆکی بینی

" ئەدێلا ... چی روویداوە ؟ "

زۆر بە خەمخۆریەوە ناوی هێنا و لەحاڵی پرسی .

بەڵام لەبەرامبەر رەفتارە نەرمەکەی ئەدێلا زۆر بە
توندی وخراپیەوە قۆڵەکانی راکێشا و دەستەکانی لەهی
ئەو ئازاد کرد

بە بەرزیەوە وتی " بەنەفرەت بیت .. هەموتان بەنەفرەت
بن .. خێزانی نەفرەتی .. " لەرەکانی دەنگی لەکۆتای
قسەکانی لاواز و لەرزۆک بوون

خۆی خوارکردەوە و جانتاکەی هەڵگرت و یەکسەر
رۆشتە دەرەوە .

نایا بەخەمخۆری لەدوورووە سەیری دیمەنە خەفەتاویەکەی
کرد و هاتە پێشەوە و بەبەرزی ناوی هێنا .

" خاتوو فێرناندێز .. "

بەڵام درەنگ بوو بۆی بگاتەوە پێی

پیاوەکە دەستەکانی خستە گیرفانی پانتۆڵەکەی و
لەژێر چاوەوە سەیری ئەدێلای دەکرد کە چاوەڕێی
ئۆتۆمبێلەکەی وەستاوە .

سەیری پیاوەکەی تەنیشتی کرد و تەنها بەچاو شتێکی
پێ راگەیاند .. پیاوەکە سەری دانەواند و یەکسەر چووە
دەرەوە .

نایا سەیری پیاوەکەی کرد و ترس دایگرت ، سەری
دانەواند و بەڕێزەوە وتی " بەڕێز گۆنزالێز ، بەم کاتەی
شەوە کارێکتان هەبوو ؟ "

بەتەواوی پێی سەیر بوو کە گەورەکەی بەم شەوە
هاتوە بۆ هوتێل .

پێش ئەوەی پیاوەکە قسە بکات کەسێک بە هاوارەوە
لە رارەوەکە دەرکەوت کە سەرنجی هەموو خەڵەکەی
راکێشا .

جلی سەرەوەی لەبەرا نەبوو و تەنها پانتۆڵێک .
قژی شێواو بوو بەتەواوی قەلەقی و ترس لە روخساری
دابوو .

بەردەوام ناوی ئەو کچەی دەهێنا کە بەجێی هێشت .

بێگومان ئەو کەسە دیمیتری بوو .

ویستی ئەو پیاوە تێپەڕێنێت و بگات بە ئەدێلا
چونکە هێشتان سەرنەکەوتبوو سەر ئۆتۆمبێلەکەی .

پیاوەکە قۆڵێکی دیمیتری گرت و بە توڕەیەکی کەم وتی
" چی روودەدات ؟ ... ئەم حاڵە نەفرەتیەت چیە ؟ "

لەکاتی قسەکانی سەیری خەڵکەکەی دەکرد کە چۆن
سەیری ئەو نمایشە دەکەن.

BrothersWhere stories live. Discover now