23

147 34 25
                                    







" سڵاو "

تەوقەمان کرد

" وابزانم من دەناسیت .. ڤیتۆ گۆمێز "

لەوانەیە وەک سوپەر مۆدێل بیر لەخۆی بکاتەوە ..
خەندەیەکی کورتم کرد

" لەراستیدا نەخێر ، یەکەمجارە گوێم لێبێت . "


تەنانەت هەستی بەتەریق بوونەوەش نەکرد کاتێک
بە خەندەیەکی گەورەوە وەڵامی دامەوە

" کێشە نیە ، لەمەودوا کاتی زۆرمان هەیە بۆ
ناسینی یەکتر لە نزیکەوە . "

من پلانی وام دانەناوە .

تەنها خەندەیەکم بۆی کرد ، کاتێک پێشوازی
لێکردم بۆ رۆشتنە نێوو چێشتخانەکە .


باڵایەکی بەرزی  رێکی هەیە ،خاوەنی روخسارێکی
بچووک و رێکە ، کەسێکی بەڕێز دەردەکەوێت بەڵام
کەمێک ساویلکە ..


هەر بەڕاست ئەمە کەسێکی سیاسیە ؟ زیاتر لە
ئەکتەرێکی کۆمیدیا دەچێت .


" پێشتر کە وتم دێم بۆ ئێرە بەتایبەت شوێنێکیان
بۆمان ئامادە کرد دڵخۆشدەبم گەر ببمە رێنیشاندەرت " .

سەرم لەقاند وە ئەو کەمێک لەپێشی منەوە رۆیشت


ئێستا زانیم ئەو یەکێکە لەو پیاوانەی دەیەوێت
هێز و دەسەڵاتی خۆی پیشان بدات بەتایبەت لەگەڵ
ئافرەت دا .

ئەو پێچەوانەی نیکۆڵاسە کە هەمیشە بەڕێزیەکەی
پیشان دەدات نەک دەسەڵاتەکەی .

" جگە لەسەر جێگا " .

چاوم لە دەنگی نێو مێشکم خولاندەوە کە وای وت .

ئێستا نابێت بیر لەوە بکەمەوە .


ئەو تەنانەت کورسی دانیشتنەکەمیشی بۆم
نەبردە دواوە ، یەکسەر دانیشت .

بەو جۆرە وەستام تاکوو تێبینی کردم بەروخسارێکی
پرسیارەوە گوتی " بۆچی دانانیشیت ؟ "


گاڵتەم پێدەکات ، وەستام تاکوو خۆی تێدەگات بەڵام
وادیارە لە کۆتای تێگەیشت .

هەڵسایەوە و کورسیەکەمی چاکک کرد کاتێک
ویستم دابنیشم گوێم لەناوی خۆم بوویەوە .

ئاوڕم دایەوە خەندەم کرد ..

" جولیان ؟ " بە رووخۆشی وتم .

BrothersWhere stories live. Discover now