3

230 41 95
                                    







" سەرکەوە ئۆتۆمبێلەکە "
باوکم بە رەقیەوە وتی .

لەبەردەم ماڵی هاوڕێکەم وەستاوە و جلێکی
فەرمی لەبەر کردووە ، چاویلکەیەکی رەشی لە چاو کردوە و
دەستەکانی خستۆتە گیرفانی .

تەنانەت باسی ئەوەش ناکەم کە چۆن زانیویەتی
گەڕاومەتەوە ئیسپانیا .

بێ قسە بەلایدا تێپەڕیم و سەرکەوتمە ئۆتۆمبێلەکە
جانتاکەم لەلایەنی شۆفێرەکەیەوە هێنرا .

ئینیس لەسەر قادرمەکانی وەستاوە و
بە ترسەوە تەماشام دەکات .

رێک وەک ئەوەی بڕۆم بۆ پەتی لەسێدارە دانی خۆم .

باوکم هاتە تەنیشتمەوە .. تەنانەت هێشتانیش
قسەم لەگەڵا ناکات .

دڵم وەک دەهۆڵێک لێی دەدا و توانای وەستانیم
نەبوو .

.
.

پاسەوانەکەی گۆنزالێزی گەورە لە دوورەوە
تەماشای دەکرد .. ئامانجەکەی بەدی هات و
پەیوەندی بە گەورەکەیەوە کرد و هەموو شتی
پێڕاگەیاند .. ئەویش داوای لێکرد یەکسەر بگەڕێتەوە .

.
.

پاسەوانەکانی دەوروبەر هێشتان زۆر تراژیدین .
تەنانەت نازانم کەوا بۆچی ئەو هەموو پاسەوانە
بەدەوری کۆشکی بازرگانێکەوەن .

وەک بڵێی خێزانی مافیاین .. بەس لەراستیا
خێزانی درامایین .

پێش گەیشتنمان بە دەرگاکەی کۆشکەکە
دەرگاکان کراوەبوون لەلایەن خزمەتکاری چەن ساڵە .

هەوایەکی سارد و ترسناک پێشوازی لێکردم
لەگەڵ هەڵهێنانی یەکەم قاچم بۆ ناوەوەی کۆشکەکەم .

باوکم بەرە و هۆڵەکە رۆیشت .
منیش وەک گوناحبارێک بەدوایەوە دەچووم .

دایکم لە هۆڵەکە بوو ، لەسەر قەنەفە پەمۆیەکەی
لای سەرەوە دانیشتبوو هەر کە چاوی بەمن کەوت
گەشایەوە ، بوێری نەبوو حاڵەتێکی پڕ لە خۆشەویستی
لەنێوانمان درووست بکات بەهۆی باوکم .

بەڵام چاوەکانی مەیلی پڕ بەدڵ لەباوەش گرتنی
منیان تیابوو لێوەکانی سەمای وشەی کایگەر و دڵ
تەزێنیان دەکرد بەڵام بێ بوێری .

باوکم کۆتەکەی بەری دانا .. فڕێیدا سەر قەنەفەکان
بەرە و مێزی خواردنەوەکان چوو و گڵاسێکی پڕ کرد .

لەشوێنی یەکەم جارم وەستابووم .. چاوەرێی وشەیەکم
دەکرد لە باوکمەوە کەوا بۆچی ئاوایە .

BrothersWhere stories live. Discover now