خولەکێک دەبێت سەیری ئەو سەقفە سپیە دەکەم ،
دەنگێکی سەیر تێپەڕ دەبێت بە گوێچکەم ،نازانم
چیە بەڵام نزیکە لە ئامێری کارەبای .شتێک بەسەر دەممەوەیە ، بە پارچەیەکەوەیە کە
دەگوازرایەوە بۆ پشتی سەرم ، دەتوانم بە ئاسانی
هەناسە بدەم .ئەمەش مانای ئەوەیە نەمردووم .
تەنانەت لەم بەشەش شکستم هێنا .. بۆچی ؟ .
دڵنیابووم لە بڕینی خوێنبەری سەرەکیم ، دڵنیابووم لە
کەوتنی جەستەم و ئەو هەستەی هەموو یادەوەریەکانت
بۆ دەگەڕێتەوە بەر لەمردن .کەوایە بۆچی ؟ ..
ئایا باوکم رزگاری کردم ؟ ..نا بێگومان ئەمە هەلی ئەوە بۆ لەکۆڵ کردنەوەم .
ئەگەر بشڵێین دیمیتری ئەوم دەرکرد و دڵنیابووم لەوەی
ناگەڕێتەوە .دەربارەی دایکم ، ئەو لەو جۆرانە نیە کە تێکەڵی
ئازادی کەسیم ببێت و وازم لێدێنێت ..گوێم لە دەنگی پیاوێکە لەتەنیشتم ،
دڵنیام دەنگی باوکم نیە ..لەوانەیە نەکرێت بەم حاڵە هەڵسمەوە و سەرم
بسوڕێنم بەڵام کردم ، بە شۆکەوە سەیری کردم
بەڵام من شۆک تر بووم .دەنگم وشک بوو ، هەموو دەمارەکانم وەستاون
لە کارکردن بەهۆی بێ وزەیم ." گەورەم ؟ . "
تاکە وشەبوو گوتم .
لێم نزیک بۆوە و شانەکانمی بەنەرمی گرت و
وایکرد دانیشمەوە .. سەرینەکانی ژێر سەرمی چاکک
کرد و لێم دورکەوتەوە .بە تۆنێکی قووڵ و لەسەرخۆ گوتی
" دڵخۆشم کە هەڵسایتەوە .. دکتۆر وتی ناکرێت
لەدوای بەهۆش هاتنەوە یەکسەر هەڵسێتەوە لەبەر باری
ئەمنی . "پرسیاری نەکرد بۆچی وامکرد ، پرسیارم نەکرد
چی دەکەی لێرە بەڵکوو قسەیەکم کرد کە شۆک بوو ." تۆ رزگارت کردم ؟ " .
تاکە شت بوو لە ئێستادا لەبیرم بێت ئەوەبوو
کەسێک رزگاری کردم ، ئەو کەسەش نـیکۆڵاسە ." لە راستیدا تۆ بەختت هەبوو کە پێویستم بە
واژۆی باوکت بوو بۆ کاروبارەکان لەو کاتەدا توانیم
پێت رابگەم . "رووم سوڕاندەوە بۆ سەقفەکە ، بەخت ؟ ..
چ بەختێکە باسی دەکات ؟ .. ئەو کاتە بەختم دەبوو
کەوا بڕینی مەچەکم سوودی هەبواو لەو دەنیا بام .
YOU ARE READING
Brothers
Fantasy" تۆ لەگەڵ باشترین هاوڕێم خەوتی ، ناتوانم باوەر بەوە بکەم کە ئەوت بەسەرمنەوە هەڵبژارد ، بەڵام من میهرەبان دەبم دەبم بەو کەسە ئاقڵەی داوات دەکرد لێت دووردەکەومەوەو رێگەت دەدەم لە غیرە کردنتدا نوقم ببی لەو کاتەی لەگەڵ براکەت کات بەسەردەبەم . "