سعات ٩:٠٠ ی شەوهاتینە هۆتێل.
بەڵام ئەمەم بەلاوە باشتربوو لەوەی بمباتە ماڵی
باوکی ، بیستومە کەوا نیکۆڵاس ماڵی خۆی هەیە بەڵام
زۆربەی کاتەکانی لە هۆتێلە یاخود ماڵی باوکی ." مەسەلەی هاوسەرگیریەکە چی بوو ؟ "
لەسەر جێگاخەوەکەی دانیشتم بە ماندووی .
قاتەکەی بەری دانا و تەنها قەمیسەکەی هێشتەوە ..
لەسەر قەنەفە تاکەکەی دانیشت" بۆچی بە هاوسەرگیریەکە رازی بووی ؟ "
تۆنی دەنگی زحر توند و پرسیاری دەردەکەوت
وەک ئەوەی ژیانی کەسێکی پێوە بەند بێتمنیش دەمووت کەی پرسیار دەکات.
" لەبەر ئەوەی نەمتوانی رەتی بکەمەوە "
زۆر بەسادەی وام گوت ، تاقەتم نیە درۆی بۆبکەم
لەکاتێک جوان دەزانێت وادەکەم" کاتێک لێرە رۆشتی وتت هەموو شتێک
چارەسەر دەکەی کەچی دوای دوورۆژ ون بوونت
لەسەر مێزی هاوسەرگیری هەڵت دەگرم " .بە تۆنێکی زۆر سارد و رەقەوە قسەکانی
بۆم هاوێشت کە بێچارەبووم بەرامبەریتوڕە بوونەکەی حەقی خۆی بوو وە لە بەرامبەری
قسەم پێنەدەکرا جگە لە سەر شۆڕی" کێ پێیوتی هاوسەرگیریەکەم ئەمڕۆیە ؟ " .
زانیخواز بووم کەوا لەکوێ زانیویەتی تاکە کەس
لە دەرەوەی خێزانەکەم پێم گوتبێ ئینیس بووە .گڵاسێک شەڕابی پڕ کرد ..
" هاوڕێکەت ناوی چی بوو ... ئێنس " .
تێنس باشتربوو لەم ناوە
" ناوی ئینیسە " بۆم راست کردەوە بەڵام
تەنها چاوی لێم وەرگێڕا " هەرچیەک بێت " .تەنانەت بیر لەوە ناکەمەوە کەوا چۆن
دەستی بە ئینیس کەوتوە و قسەی لێ دەرهێناوە
چوونکە خۆم وام لە ئینیس کرد سوێندم بۆ بخوات
کەوا بەکەس نەڵێت ." بەهەر هۆکارێک بێت ئازاری ئەوت
نەداوە وایە ؟ " وەڵامەکەیم دەزانی بەڵام ویستم
دڵنیای بکەمەوە .بەلاچاوێک سەیری کردم
" من مافیام ؟ " ئەو قسەیە بەس بوو بۆی ئەوە
بگێڕمەوە کە کردم ..
YOU ARE READING
Brothers
Fantasy" تۆ لەگەڵ باشترین هاوڕێم خەوتی ، ناتوانم باوەر بەوە بکەم کە ئەوت بەسەرمنەوە هەڵبژارد ، بەڵام من میهرەبان دەبم دەبم بەو کەسە ئاقڵەی داوات دەکرد لێت دووردەکەومەوەو رێگەت دەدەم لە غیرە کردنتدا نوقم ببی لەو کاتەی لەگەڵ براکەت کات بەسەردەبەم . "