12

159 32 79
                                    






بە خێرای جانتاکەم هەڵدا ، تەنانت خۆشم هەڵدا سەر
جێگا نەرمەکەم تکایە با بمرم تکایە ژیان بریتیە لە ساتی
شەرمەزاری و منیش چیتر بەرگەی ناگرم !!


وەستام لە گوشینی جێگاکەم کاتێک شتێک وەک
خێرای روناکی بە دەماغم تێپەڕی ..

ترس دایگرتم ، توند بە ددانەکانم سەرینەکەمم لەق
لێدا ، ئەوەندەی کە هێزم تێدابوو .


چی ئەگەر کەسێک ئێمەی بینیبێ ؟
نا ئازیزم ئەمە مەحاڵە شوێنەکە چۆڵە ..

گوێم لە دەنگی مێشکم بوو کە بە فشەوە پێی گەتم
ئەوەی نێودەمم قوت دایەوە کاتێک موچڕکە بە جەستەما
تێپەڕی ..

بەڵام چی ئەگەر بەڕاستی کەسێک ئێمەی بینیبێ ؟
بەخوا من تیا ئەچم !

هەرخۆر رەفتارە بەڕێزەکەی نیکۆڵاس شەرمەزاری
کردم لەبەدەوم ئابڕوچونەکەم جا بگاتە ئەوەی کەسێک
بیبینێ ..

توانیم بەسادەی وشەی "باشە " لە زارم دەر بپەڕێنمم و
دووربکەمەوە لەئە و تاماڵەوە رانەوستم بەڵام زمانی هەموو
خەڵکم پێ ناوەستێ ..


خۆم قیت کردەوە ، بەجۆرێک وەک زەڕافەیەک
هەڵسامەوە کاتێک خەندەیەکی پڕ لەمتمانەم
کرد و بێ دڵەڕاوکێی گوتم

" نا بێگومان ئەدێلا ئەوەندەش بە بەدبەختیش
لە دایک نەبووی شتێ وات قەت بەسەرا نایە ! "

لە دڵدانەوەی خۆما بووم کاتێک نازانم چەن خولەکی
بەسەرا تێپەڕی و کەوتمە خەوێکی قوڵەوە !


بەدەنگە سەیرەکەی مۆبایلەکەم خەبەرم بوویەوە ،
چاوم خوراند و دەستم نا بە گوێچکەمەوە بەتەواوی
بێزاربووم لەو هەموو شتەی لە میدیا خەریکە بۆم دێ ..

تەنانەت ناتوانم حسابیش کەم ماوەی چەنێکە ئەم
شتانەم بۆدێت نازانم دوبارە ژیانی کێیان تێک یاوە
وا داروبەرد خەریکی بڵاو کردنەوەیەتی ..

تاقەتی ئەوەم نەبوو سەیری کەم بەڵام تەلەفۆن لەسەر
تەلەفۆن بۆم دەهات و ئاژاوەیەکی گەورەی نایەوە کە
وایکرد لە ناو جێگا هەڵسم و چاوەکانم بەتوندی بخورێنم .

بەرقەوە ئاراستەی مۆبایلەکەم گرتەبەر و هەڵمگرت ،
قژەکانم ئاڵۆسکار بوونەوە و هەریەکە و بەلایکدا کەوت
بەڵام تەنها بەشی سەر روخساری خۆم لادا ..


ژمارەی پەوەیەندی هاتوو ٥٠٠ دانە .

ژمارەی پۆستی هاتوو ١٠٠٠+..

چی روویداوە ؟ ئەو هەموە چیە لە ژیانی میدیام ؟

باوکم مردوە یان چی ؟

بە دوو پەنجەم سکڕۆڵم دەکرد بەرە و خوارەوە
هێشتانیش شاشەکەم تەواو نەدەبوو لەو هەموو پۆستە

دەستم بە پۆستێکی ئینستاگرام کەوتوو
فەیس ئایدیەکەم کاری کرد و یەکسەر چوە ناوی ..


" دوای گەڕانەوەی سەرمایەداری بەناوبانگ ئەدێلا
لۆپێز رێژەی دەرکەوتنی لەگەڵ دەستگیرانەکەی بەرادەیەکی
بەرچاو کەم ببۆوە کە گفتوگۆیەکی توندی لە جیهان دروست
کرد تاکوو دەرکەوت ئەم سەرمایەدارە گەنجە خۆشەویستێکی
نوێی گرتوە و رۆژەکانی لەماڵەوە وشەوەکانیشی لە رابواردن
لەگەڵ خۆشەویستە شاراوەکەی بەسەر دەبات و دەستگیرانەکەی
لە بارێکی ئابڕوبەرانە جێ هێشتووە " .


باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم ، کە ئەم وێنەیە دەبینم
باوەڕ بە لێوەکانم ناکەم کە ئەم وشانەیان خوێندەوە ..

بەخێرای لەنێو پەیجەکە چوومە دەرەوە و بە
ئینستاگرام دەگرام ، وێنەی من ، وێنەی من ، وێنەی من ..


وێنەی من کە ماچی پیاوێک دەکەم کە روخساری
شێوێندراوە و لەراستیداش نیکۆڵاسە .

وێنەی من .. بۆچی ؟ ..
لیدانەکانی دڵم زیاتر بوون .. دەرگای ژوورەکەم
کرایەوە ، خەریکە گەدەم دێتەوە سەرەوە ..


هەناسەیەکی قوڵم دایەوە ، وامزانی باوکمە بەڵام
نەبوو ، بە کاتەوە بەندە کە ئەم شتانە ببینێت ..
دڵنیام دەم کوژێت .. پارچەم دەکات و فرێم دەداتە
بەر پڵنگەکان ..

من باوکم بناسم رێگەم نادات ئەمەم بەسەرەوە
بچێت و دەمکوژێ ..

" چی رویداوە " بە دەنگێکی کز وتم .

" خاتوون باوکت بانگت دەکات " .
دڵم وەستا

BrothersWhere stories live. Discover now