9

192 39 116
                                    






دوای دوو رۆژ .



هەست دەکەم بەردێک بەسەرم کەووتوە ،
لەدوای رووداوی دوو رۆژ بەر لە ئێستا هەست بە
گۆڕان دەکەم .


ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێکی گرنگم هەیە ، بڕیارە
دووەم رێکەوتنی کاری هاوبەشی نێوان خێزانەکەم و
خێزانی گۆنزالێز واژۆ بکەم .

لە کاتی ئاسایدا باوکم هەرگیز ئەم کارە گرنگانە
بۆمن جێنایەڵێت بەڵام نازانم کەوا چی بەسەر
هاتووە .

تەنانەت لەم دوو رۆژەی رابردودا قسەمان
نەکردۆتەوە ، تەنانەت کاتێک بەلای یەکیش تێدەپەڕین
بێ تاکە وشەیەک بەجێم دێڵێت .

پێم سەیرە گەر هەر بەڕاستی حاڵی باشبێت .

بەڵام من حەزم بە چوون بۆ کۆمپانیا نیە ، لەوێ
چاوێکی زۆر لەسەر مرۆڤ هەیە و بۆیەش خوانێکم
رێکخست لەگەڵ بەرێز نیکۆڵاسا .

ئەو جلەی ئامادەم کردبوو بۆ خوانەکەم هەڵمگرت و
چووم بۆ بەبەشی جلو بەرگەکان بۆ خۆ ئامادە کردن ...

.

چاوی بە باوکی کەوت کوپێک قاوەی لەدەست دابوو و
وە بەجل و بەرگی ماڵەوە بوو خەریکی خوێندنەوەی
رۆژنامەیەک بوو کە نیوەی قەت کردبۆوە .

چاوی کەوت بە ئەدێل لە ژێر چاوەوە سەیری کرد و
پرسیاری لێی کرد .

" بۆ کوێ ؟ " .

ئەدێلا بە رێکی وەستا ، حەزی بە توڕەکردنی
باوکی نەبوو لە کاتێکدا خەریکی رۆشتنە بۆ خوانێک
بۆیەش بە نەرمی وتی .

" واژۆ کردنی رێکەوتننامەکە لەگەڵ بەڕێز نیکۆڵاسا "

باوکی چاوەکانی بە ساردی لەسەری لادا
شتێک بە خەیاڵیا تێپەڕی کەوا گرژتری کرد .

گەڕانەوە بۆکاتی رابردوو .

هەمان رۆژی رووداوەکە پاش ئەوەی ئەدێلا بردرا
نەخۆشخانە نیکۆلاس رۆشت بۆ کۆمپانیاکەی وە
باوکی ئەدێلاش لەوێ چاوەڕێی دەکرد .

نیکۆڵاس بەلایەوە سەیر نەبوو کەوا باوکی لەجیاتی
ئەوەی لە نەخۆشخانە بێت لە کۆمپانیایە لەبەر ئەوەی
لۆپێز کەسێکە ناوبانگی خۆی بەلاوە گرنگە و ئەگەر

باسی خۆشکوشتنی کچەکەی درابا بە رۆژنامەکان
ئەوا ناوبانگی زیانی پێدەگەیشت بۆیەش نەخۆی و نە
ژنەکەی نەچوون بۆ نەخۆشخانە .

لۆپێز لە کۆمپانیا لە ژووری بەرێوبەر چاوەڕێی
نیکۆلاشی دەکرد بۆ قسە کردن دەربارەی واژۆکەیان .

BrothersWhere stories live. Discover now