19

103 31 58
                                    






بەیانیەکەی .



لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە ، بۆچی دوێنێ بیرم
نەکردوە لە هۆتێل جگە لە شۆرتێکی کورت
هیچی ترم نیە ؟


هەرچەندە شتێکی ئاسایە دوای مانگێک ئەوەندەش
بدۆزمەوە لەناو تاکەکەم دا بەڵام هێشتان دەبوا جلێکی
شیاوتر بدۆزمەوە بەڵام نەبوو .

ناچاربووم قەمیسەکەی دوێنێ شەوی نیکۆڵاس
لەبەر بکەم هەرچەندە زۆر بۆمن گەورەیە بەڵام ناچارم


بەڵێ نیکۆڵاس ، هەر کە بیرم دێتەوە چیمان کردوە
شەرمەزاری دامدەگرێ ، چەند کاتژمێر بەردەوام بووین ؟

بەنەفرەت بیت پێنج کاتژمێری نەفرەتی بەردەوام
بووین لەکردنی ئەو شتە بێمانایە ، تاکوو خۆر هەڵات .

چۆن توانیم ئەوەندە بەرگە بگرم ، هەربەڕاست ئەو
رۆبۆتە ، پاڕانەوەکانم سودیان نەبوو بۆ وەستانی
وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئەمەی کردبێ .

بێگومان ئەو رۆبۆتە لەکاتی کردنی ئەم شتە .
وە هیچیش بەڕێز و جێنتڵمان نیە .


لە ئاوێنەکەوە سەیری ملم دەکرد کە چۆن شین بۆتەوە
ئەوانە نیشانەکانیان لە لێدانەکانی باوکم خراپترە ..


دەستەکانم و شانم و ملم تەنانەت پشتم و سینگ و ملم
هەمووی زۆر خراپ نیشانەیان گرتوە باباسی رانەکانیشم
نەکەم لە هەر نەماون ..

من هەرگیز جارێکیتر ئەمە لەگەڵ ئەودا تاقی
ناکەمەوە ، مردن باشترە لەم حاڵە .


وەک پاندا بەسەر پشتتدا کەوتوە و قۆڵە ئەستورەکانی
بە جێگاکەمدا بڵاو کردۆتەوە وەک ئەوەی خۆی خاوەنی
بێت ، وادیارە لە خەوێکی زۆر قوڵدایە .

جانتاکەم هەڵگرت ، دەموویست پێش ئەوەی هەڵسێت
لێرە نەجاتم بێت بەڵام پلانەکەم شکستی هێنا .


دەنگێکی قوڵ و زبر گوتی
" دەرۆیتە شوێنێک . "


وەستاندمی لە رۆیشتن .. ناچاربووم ئاوڕ بدەمەوە
لەسەر جێگاکەم دانیشتوە و بەشی سەرەوەی بەتەواوی
رووتە ، ئەوەندەی بیر لەمە دەکەمەوەزیاتر شەرمەزار دەبم


چۆن کارێکی وام کرد .


" ماڵەوە ، دایک و باوکم ئێستا لە خەمن " وتم


رووی گرژ کرد ، لوتی خوراند
" ئەمە قەمیسەکەی منە لەبەرت ؟ "



سەیری خۆمم کرد ئەی دەبێ هی کێ بێت .

BrothersWhere stories live. Discover now