20

164 33 35
                                    






کەمێک زیاد لە پێوویست دەرەوە هێور بوو .

لەدوای چوار جار لێدانی زەنگەکە دەرگاکە کرایەوە
و روخسارە بە ئاردەکەی ئینیس پێشوازی لێکردم


" بەم کاتە چی دەکەی لێرە ؟ "
وتی بە شۆکەوە

رێم بۆخۆم کردەوە و چوومە ژووری دانیشتنەکە .


" ئەم تەلەفزیۆنە پێبکە بزانم چی نوێ هەیە . "
قاچەکانم بڵاوکردووە لەسەر مێزەکەی بەردەمم .


ئینیس چاویلێم تیژ کردەوە

" کار ناکات "


" گاڵتە مەکە خۆم جەوم نیە شتێکی لێبکە . "
وتم بە بێزاری


" ئەم قەمسەڵە ناڕێکەت لەکوێ کڕیوە وا جوان
لێت هاتووە "

تەعلیقی لێدام .

سەیری مۆبایلەکەم دەکرد ، منیش ئینتەرنێتم نەماوە
ئێستا بەس ماوە جەڵدە لێم با .


" هی خۆم نیە " لەژێر لێومەوە گوتم

" بوەستە ، نەکا " دەستەکانی بە جلەکەی پاکک
کردەوە و دواتر هاتوو لێواری قەمیسەکەی گرت و لەسەر
شانمی لادا " چی دەکەی ؟ " پرسیم


حەپەسا بە بینینی ئەو هەموو مارکانە لەسەر جەستەم
قەمسەڵەکەم بەسەری دادایەوە

" دوێنێ شەو لەگەڵ کێ بووی ؟ " پرسی

" هیچ کەس " خۆم لە پرسیارەکەی لادا

" درۆزن .. نەکا بوەستە تۆ لەگەڵ نیکۆڵاسدا بووی "
هەمیشە زانیومە هەستی شەشەمی هاوڕێکەم چەندە بەهێزە

دەستی بەدەمیەوە گرت .

" جا چی تیایە ؟ "

مستەکۆڵەیەکی لە شانم دا
" گاڵتەم پێدەکەی ؟ کچم بەڕاستتە ؟ لەگەڵ برای ئێکسەکەت
دابووی ؟ " وتی

سەرم لەقاند بەئاسای .

" چۆن ئەوکارەت لەگەڵ کردم " دەستی بە
دڵیەوە گرت

" من هەمیشە حەزم بە نیکۆڵاس کردوە ئەو پیاوی
خەونەکانمە . " وتی

رووخسارێکی قێزم دروست کرد
" بۆ درۆ دەکەی مەگەر خۆشەویستەکەت چیە ؟ "


یەکسەر وەستا لەنواندنەکەی کاتێک گوێی لێبوو
چیم وتت " تۆ .. " چاوی لێم قوچ کردنەوە " لەکەیەوە دەزانی "
لەکۆتایدا دانی پیانا


BrothersWhere stories live. Discover now