27

145 33 6
                                    




دوای دوو رۆژ .


دوورۆژ خراپتر لە زیندانیەک ، بێ مۆبایل ،
بێ چوونە دەرەوە ، بێ خواردنی سێ ژەمەکەت
بە رێکی ، بێ نینی هاوڕێکانت و هاوسەرگیریکردنت لە
سوچێکی کۆشک .


ترسناکترین خەونی کچێک چیە ؟

هاوسەرگیریکردنی بە زۆری ؟
نەبوونی هیچ هاوڕێیەک لە رۆژە تایبەتیەکەی ؟
بوونی باوکێکی پارە پەرست کەوا کچەکەی لە پێناو
پارە دەفرۆشێت بە یەکەمین کڕیاری ؟



هەبوونی باوکێکی توندوتیژ ؟
نەبوونی پیاوێک کە متمانەت پێی بێت بۆتەواوی ژیان ؟
نەبوونی دایکێک کەوا پشتگیریت بکات ؟
وێرانبوونی لایەنی دەروونی ؟
لەناوچوونی خەونی بوون بە دیزاینەرێک ؟

وە زیاتریش ؟

کچێک ؟ من ؟ من تەنانەت بە کچیش بانگ
ناکرێم ، تەنها کۆیلەیەکی دەست باوکمم .

ئایا بۆچی ژیاوم ؟ ئایا ئەوە هەڵەیە بمەوێت بەخۆشی
بژیم ؟ لەژێر سێبەری خۆمدا کەسی تر نا ؟

لەبەرکردنی ئەو جلە سپیەی و ئەو گوڵەی دەستم
نامکات بە بوکی کەسێک .


من هەرگیز نەبووم بە بووک .. بەڵکوو هەمیشە
بووک بووم !


بیری لەچی دەکەمەوە ؟ هاوسەرگیری بکەم ؟
یاخوود بیکەم  و دواتریش رابکەم ؟


شاهێدەکان دوو کەسی بیانین ، ئەوان تەنانەت
هاوڕێکانیشم نین ..


دادوەرەکە لەزوەوە چاوەڕێی مارەبڕینی ئێمەیە
بۆی بڕواتە مارەبڕینی داهاتوو .


زاواکەم ؟ ئەویش ناتوانێت لە خۆشیان ددانەکانی
بشارێتەوە ..


باوکم ؟ گرە و دەکەم ئەوەی لەخەیاڵیەتی
گرێبەستە ملیار دۆلاریەکەیەتی کە بەقەد دونیا
دەوڵەمەندی دەکات .


خۆزگە دەمرد .

خۆزگە هەموویان دەمردن .


پرسیاری گۆڕانکاری ژیانمم لێکرا ..
بەڵێ بوو وەڵامەکەی .


" کچم ، ئایا بە ڕەزامەندی خۆت و بێ زۆریلێکردنی
هیچ کەسێک ئامادەی هاوسەرگیری بکەی لەگەڵ
ڤیتۆ گۆمێز ؟ " .


وەڵامەکەم دیارە ، نەخـــێر

لە مایکەکە نزیک بوومەوە
ئەو بوێریەی کۆم کردبۆوە و بەکارم هێنا

" بەڵێ " .


چەپڵەکان بەرز بوونەوە .. شاهێدەکان رازی بوون
ڤیتۆ واژۆی کرد .. نۆرەی من هات .

قەڵەمەکەم وەرگرت ، لەسەر شوێنی خۆی
جێگیرم کرد .. ئەمە کۆتای تۆیە ئەدێلا ..

BrothersWhere stories live. Discover now