32

65 27 22
                                    







" دەتەوێت یاریەک بکەین ؟ "


ئەدێلا پێشنیاری کرد بۆ نیکۆڵاس کە خەریکی
مۆبایلەکەی بوو لەکاتێکدا ئەدێلا لە بێزاریدا هیچ
نەبوو بیکات .

نیکۆڵاس مۆبایلەکەی دەستی دانا و بە پرسیارەوە
سەیری ئەدێلای کرد کەوا لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەری
دانیشتبوو و لەبێزاریدا قاچەکانی لەئەرز دەکوتی .

" وەک و ؟ "

بە تۆنە پیاوانەکەی پرسی .


ئەدێلا یەکسەر مێشکی چووە لای ئەو مێزە
بلیاردەی کە لە تەنیشت چێشتخانەکەوە هەبوو .

ئەو حەزێکی زۆری هەیە بۆ بلیارد بەتایبەت کاتێک
خۆی و ئینیس بەتەنها دەبوون بەردەوام دەیان کرد

لەبەر هۆیەکی تریش چوونکە بلیارد لەماڵی
ئەوان نەبوو و لەماڵی ئینیس هەبوو ئەوانەیدەتوانی
بەدڵی خۆی بیکات .


نیکۆڵاس سەرسام بوو بە چاو تیژیەکەی ئەدێلا
ئەویش کەمێک هەستی بەبێزاری دەکرد کە بەو جۆرە
خەریکی مۆبایلە کاتێک ئەو ئافرەتەی ئامادەیە لەپێناوی
بمرێت لە بەرامبەری دانیشتووە .



هەرزوو بە بڕیارەکەی ئەدێلا رازی بوو وە پێش
ئەدێلا هەڵسایەوە و بەتۆنێکی جدی گوتی

" دەی کەواتە بابزانین چەندە باشیت لە یاریکردندا "،

ئەدێلا ئەمەی وەک بچووک کردنەوەی خۆی دەبینی
ئەویش یەکسەر هەڵسایەوە و بە پێداگریەوە گوتی

" ئەوەندە باش کەوا بتبەزێنم ! "


نیکۆڵاس برۆیەکی بەرزکردەوە ، چاوەکانی
ئەدێلا پێداگری و شەریان تێدابوو لە کاتێکدا
نیکۆڵاس حەزی بەوە بوو بەو جۆرە ئەدێلا ببینێت .


نیکۆڵاس دەستی بۆ لای چەپی راکێشا
" سەرەتا خانمەکان " .

ئەدێلا پێش کەوتەوە ، خەریک بوو لەخۆشیان
بفڕێت کەوا مێزی بلیاردەکەی بینی ، یەکسەر
دارێکی هەڵگرت و خەریکی ئامادەکردنی سەرەکەی بوو


نیکۆڵاسیش لە سەرەوە دارەکەی خۆی هەڵگرت

" کەواتە گرەوەکە لەسەر چی بێت ؟ " .


ئەدێلا زۆر متمانەی بەخۆی بوو کە دەیباتەوە ،
وە ئەو زۆر حەزی لە خواردنەکانی نیکۆڵاس کردبوو
هەربۆیەش خەڵاتەکەی لەدوای بردنەوە بریتی بوو لە


BrothersWhere stories live. Discover now