10

211 37 86
                                    






گرتنی جانتاکەی نێو دەستمم توندتر کرد کاتێک
چاوم پێی کەوت ، بە تەنهالەسەر مێزێکی رازاوە
دانیشتووە .

شوێنەکە چۆڵە ، پێوویست بە پرس ناکات
چوونکە بێگومان شوێنەکەی بەتەواوی گرتوە .

ئەمە باشبوو بۆ ئەوەی رۆژنامەکان نەتوانن
وێنە و دەنگۆی درۆینە بڵاو بکەنەوە !

نزیکتر بوومەوە کاتێک نیکۆڵاس هەستی بە
ئامادەبوونم کرد ، چاوە رەنگ تێرەکانی سەردانی
چاوە سەوزەکانمیان کرد ،

نیگاکانمان ئاڵوگۆڕ بوون ، هەڵسایەوە و
هاتە نزیکم خەندەیەکی کەم لە لێواری لێوەکانی
هەبوو ، رازاوەترین خەندە بوو کە بینیبێتم !

دەستەکانمی نوقمی دەستە زەبەلاحەکەی کرد
بۆ تەوقە کرد کاتێک بە تۆنێکی لەسەر خۆ گوتی

" بەخێربێیت " .

" خۆشبیت " بە هیچ شێوەیەک چاوەکانی
ئەوانەی منیان جێنەدەهێشت .

تاکوو پەیوەندی نێوانمان لەلایەن منەوە شکێنرا و
دەستەکانم لە دەستە زەبەلاحەکەی رزگار کرد .

ئەو بەرێز بوو و کورسی دانیشتنەکەمی بۆ
ئامادە کردم " سپاس " دانیشتم .


نارەحەت بووم بەوەی کە لە رێستورانتێکی گەورە
دام و تاکە سەردانیکەر من و برای ئێکسەکەمین

بە نارەحەتیەوە گوتم
" ئایا دەبوو ئێرە بەم شێوەیە چۆڵ بێت ؟ "

خۆی تێکنەدا بەڵکو زۆر بە ئارامی گوتی
" لەراستیدا حەزم بە شوێنی قەڕەباڵخ نیە بەتایبەت
کاتی نانخواردن "

سەرم بە مانای باشە بۆی جوڵاند ، خوێکی سەیرە
لە پیاوێک کە سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی
ئیسپانیایە .

" خوێکی سەیرە "

" دەزانم بەڵام ئەوە ئارەزوویەکی کەسیە "

چاوێکم سوڕاند بە دەوروبەردا ئێرە زۆر تایبەتە
بەڕاستی حەزم بێرە دێت ، چۆنە پێشتر سەردانی
شوێنێکی لەم شێوەیەم نەکردوە ؟

" ئێرە یەکێکە لە دامەزراوەکانی ئێمە ماوەیەکی
زۆر نیە دروست کراوە بەڵام سەردانیکەرێکی زۆر
باشی هەیە " .

وەک ئەوەی مێشکمی خوێندبێتەوە روونکردنەوەی
بۆمدا .

کاتێک خواردنەکان هێنران بێ ویستی خۆم چاوم
کەوتە سەر شێفەکە ، ئەمە ناکرێت !

BrothersWhere stories live. Discover now