30

140 32 5
                                    






بەردەوام بووم لە شۆردنی ددان و زمانم بۆ
پێنجەم جار لەدوای ئەو کارە نامرۆڤانەی نیکۆڵاس
پێی کردم .


ناتوانم ئەوەم بیربچێت کە ناچاری کردم ئەو
شتە پیسە ب*** بەو جۆرەی کەدەیەوێت کە
لەژیانما هەرگیز کاری لەو شێوەیەم نەکردوە .


" گرە و دەکەم ئەوەی دەیکەی زیادەڕۆیە "

لەنێووان دەرگاکە دەرکەوت و دەستەکانی
لەنزیک سنگی تێک ئاڵاندبوو و سەری بە رۆخەکەوە
کەپس کردوە ..


فڵچەکەم هێشتان لەدەمما بوو کە بە رقەوە
رووم سوڕاند بۆلای ئەو و یەک سەیرکردن و
هەزار جنێوم بۆی هەڵدا ..


" باشە زانیم کە توڕەیت بەڵام ببورە پەشیمان
نیم لەوەی کەکردم " .. چاوێکی لێم نوقاند

پێش ئەوەی شتێکی بۆ هەڵدەم لەوێ
رۆیشت .. نازامم چی بەسەر ئەو پیاوە بەڕێزەدا
هاتوە کە ناسیم .. ئەو رێک دێوێکی لێ دەرچووە ..


ناتوانم باوەڕ  بەخۆم بێنم کە زمانم پاکە و
هیچ شتێکی پیسی پێوەنیە .. دەمەوێت ئەو
وێنە نەفرەتیانە لەمێشکم دەرکەم و توشی لەبیرچونەوەی
بەشی ببم بەڵام چۆن ؟


لەکۆتای فڵچەکەم لەدەمم دەرهێنا و گەرماوەکەم
بەجێهێشت دوای کردنی رۆتینی شەوانەم .


نەچوومە سەر جێگاکە بەڵکوو لەسەر قەنەفە درێژە کە
پاڵکەوتم ، نیکۆڵاس بە پرسیارەوە سەیری کردم .

" بۆ نایەیتە سەر جێگاکەت ؟ "

شانەکانم بەمانای ناڕەزای جوڵاند
" نامەوێت ئێرە ئاسودەترە بۆ خەوێکی بێ کێشە " .


نیکۆڵاس زۆر گرنگی نەدا کاتێک دەستەکانی
خستە ژێر سەرینەکەیەوە و سەیری سەقفی ژورەکەی دەکرد .


" بەدڵی خۆت بکە ، بەیانی دەڕۆیتە ماڵە نوێکەت بۆیە
باش بخەوە رێگایەکی دورت لەپێشە  " .



" ماڵە نوێکەم ؟ وابزانم ئەو هاوسەرگیریە ساختەیەت
زۆر بە جدی وەرگرتووە ! " بەتۆنێکی گاڵتەوە گوتم



" ئەگەر ساختەش بێت ماوەیەک دووربون لەبەر
چاوان خراپ نیە تاکوو میدیاکان و باوکت هێور دەبنەوە
هەروەها خەڵک نازانێت ساختەیە جگە لە ئێمە " .

ئەو راستی دەکرد خۆ کەس نەیدەزانی
هاوسەرگیری ئێمە تەنانەت بوکەکەش ئاگاداری نەبوو


' وا قسە مەکە وەک ئەوەی باوکم دڕندە بێت
ئەو تێدەگات لێمان و رازیش دەبێت وە دەتوانین هەر
یەکەمان بە ڕێی خۆماندا بڕۆین " .


" وا قسە دەکەی باوکت فریشتە بێت ، ئەو کاتە
دەتوانی بەڕێی خۆتدا بڕۆی کە من دەمەوێت ".


هەرچەند بمەوێت باوکم لەپێش چاوی نیکۆڵاس
باش دەربخەم شکست دەهێنم ، ئەو وادەردەکەوێت
زۆری رق لە باوکم بێت بە هۆکارێک کە نازانم چیە .


وە قسەی کۆتای چیە ؟ مەبەستی چیە ئەو کاتەی
ئەو دەیەوێ .. من بوکەڵەیەک نیم لەدەستی ئەو ئەویش
دەبێت ئەوە بزانێت


" ئەگەر دەچینە ماڵی باوکت ئەوێ ئەوەندە
دوور نیە لێرە مەبەستت چیە لە رێگای دوورم لەپێشە ؟ "


خۆم خستە سەر لایەک و گوتم ، ئەو هێشتان
بەردەوام بوو لە سەیرکردنی سەقفەکە

" ماڵی باوکم نا ، ماڵەکەی من ...
تۆ دەڕۆیتە ماڵەکەی من لە دەرەوەی شار " .


دەرەوەی شار ، هەناسەم وەستا دەمزانی
نیکۆڵاس خانووی هەیە بەڵام نەک لەدەرەوەی
مەدرید بەڵکو لە هەرشوێنێک لەم پایتەخەتە گەورەیە .


" ئایا ناکرێت خانوێک بێت لە ناوەوەی شار ؟ "،


مەبەستم ئەگەر نیکۆڵاس بڕیاربێت بێت بۆئێرە
کارکردن من لەدەرەوەی شار بەتەنها چی بکەم ؟
خۆ نۆبەتە لە دیوارەکان ناگرم تاکوو شێت دەبم .


زۆر بە قورسی گوتی

" ئەمە باشترین بژاردەیە بۆتۆ ، ئێستاش بخەوە "

لەدوای قسەکەی لامپەکەی نزیک جێگاکەی
کوژاندەوە و ئیتر ژوورەکە بەتەواوی تاریک داهات ..


قسەکردنی نەما ، دڵنیابووم کە خەوتووە
هەربۆیەش بڕیارم دا سەرخەوێکی باش بشکێنم
ئەگەر بڕیار وایە رۆژێکی درێژم لەپێش بێت .

BrothersWhere stories live. Discover now