رۆژێـک دواتر .قاچم نا نێو ماڵەکەم ، دەمتوانی لەسەر
قاچەکانم بڕۆم بەڵام جەستەم بێ وزە بوو
پێوویستیم بە هاوکاریەک بوو .هەر بۆیەش ئینیس لەلام مایەوە بەدرێژای ماوەکە .
هێشتان بابەتی ئینیس و ئەو کچەم دانەخستوە
بەڵام تەنها لە ئێستادا بیرۆکەکانم دەربارەی کاردانەوەی
باوکم دەربارەی ئەو شتانەی کردومە لەم ماوەیەدا .باوکم لە هۆڵەکە دانیشتوە ، خەریکی خواردنەوەی
کحولە ، دایکمی لێیە و خەریکی مۆبایلەکەیەتی .ئینیس لەدەرگای دا .
هەردوکیان تەمەشامانیان کرد ، باوکم کاردانەوەیەکی
ئارامی هەیە ، لەوە نەدەچوو توڕەبێت وە دایکیشم
خەمبارە .بەرە و رووم هات و لەباوەشی کردم ، بۆماوەیەک
دواتر دوورکەوتەوە .چاوەڕێی باوکم بووی بۆی شتێک بکات بەڵام
لەجیاتی ئەوە قسەکەی هەمووانی شۆک کرد ." بڕۆ ژوورەکەت و پشوو بدە ، رۆژێکی درێژت
هەبوو . "دواتر سەرنجی لەسەرم لابرد و بەمۆبایلەکەیەوە
خەریک بوو .من و ئینیس و دایکیشم لەحاڵەتی شۆک بوون
بووین ، کاردانەوەی باوکم زیاد لە پێوویست ئارام بووئەو باوکەی من دەیناسم ، بەهۆی ئەو کارەی کردووەمە
دەیبردم و بێ قسە دەیکووشتم بەڵام نەیکرد .دەبێت شتێک بەر سەری کەوتبێت بۆی بەم
جۆرەیە ، دڵنیام ئەو زۆر لەسەر خۆی نیە .دایکم چوەوە شوێنی خۆی کاتێک ئینیس
منی بردە ژوورەکەم ." دڵنیام باوکت زانیویەتی نەخۆشیەکی کوشندەت
هەیە بۆیەش هیچی نەکرد . "قسەکەی ئینیس وایکرد پێبکەنم.
" قسەی بێمانا مەکە . "
وتم کاتێک لەسەر جێگاکەم دانیشتم و خۆم
خستە ژێر چەرچەفەکەم .ئینیس هات و لەتەنیشتم دانیشت وە
بەردەوام بوو لە گاڵتەکانی ." باوەربکە .. بۆچی پێش ئەوەی لەنەخۆشخانە
بێیتە دەرەوە هەندێ پشکنینی گرنگت نەکرد . "ئەمە وای لەمن کرد قەلەق ببم چی گەر ئەو
راست بکات و نەخۆشی کوشندەم هەبێت .
YOU ARE READING
Brothers
Fantasy" تۆ لەگەڵ باشترین هاوڕێم خەوتی ، ناتوانم باوەر بەوە بکەم کە ئەوت بەسەرمنەوە هەڵبژارد ، بەڵام من میهرەبان دەبم دەبم بەو کەسە ئاقڵەی داوات دەکرد لێت دووردەکەومەوەو رێگەت دەدەم لە غیرە کردنتدا نوقم ببی لەو کاتەی لەگەڵ براکەت کات بەسەردەبەم . "