چوار رۆژ دواتر .چوار رۆژ بێ نیکۆڵاس لە ژیانی ئەدێلدا .
پێشتریش نیکۆڵاس بوونی نەبووە لە ژیانی بەڵام
ئەم چوار رۆژە شوێنەکەی زۆر دیارە لە ناخی ئەدێلادا .چوار رۆژ کەو بەتەواوی ئەدێلا لەگەڵ دڵ و رۆحی
خۆیدا شەری دەکرد .نیکۆڵاس جارێکیش نەگەڕایەوە ئەو ماڵە دوای
دەڕبڕینی هەستەکانی ، هەر وەک ئەو رۆژە گوتی
ناگەڕێتەوە تاکوو ئەدێلا خۆی یەکلای نەکاتەوە .وە لەسەر قسەکەی خۆیشی مایەوە ،
نەگەڕایەوە بۆ ئەوێ تەنانەت بۆی بزانێت حاڵی ئەدێلا چۆنەهێشتانیش ئەدێلا هەمیشە وای هەست دەکرد
هەر دەنگێک کە لە ماڵەکە دێت سەرچاوەکەی نیکۆڵاسە
هەمیشە وای هەست دەکرد کە نیکۆڵاس لە دواوەیەتی
هەر ئاوڕ دانەوەیەک دەیگەیەنێت بە ئەو .بەڵام ئەمانە هەمووی خەیاڵەکانی خۆی بوون
هیچ شتێکی وابوونی نەبوو .ئەدێلا بەجوانی بیری کردبۆوە ، بڕیاری خۆیشی
دابوو ، نیکۆڵاس باشترین کەس بوو لە ژیانی ئەدێلا
ئەو هەر وەک رووناکیەک وابوو کە کەوتەسەر رێگاکەیبێ ئەوەی خۆی هەست بکات ئاڵودەی ئەو
رووناکیە بوو ..وە ئێستاش بەدەستەکانی خۆی دووری خستەوە
بەڵام بڕیاری دا ، دڵ و رۆحیشی لەگەڵ بڕیارەکەی
هاوڕابوون تەنانەت ئەگەر هەڵەش بێت دەتوانێت
بەرگەی دەرئەنجامەکەی بگرێت !چەند جارێک پەیوەندی کرد بە نیکۆڵاسەوە
بەڵام هەڵی نەدەگرت ، بەو جۆرە نەبوو کەوا
ئاگادار نەبێت یاخود شتێک ئەو تەلەفۆنەکەی
دادەخستەوە .ئەدێلا زانی نیکۆڵاس هێشتان لێی توڕەیە
بۆیە بڕیاری دا نامەی دەنگی بۆ بنێرێت" دەمەوێت قسە بکەین ، من بڕیاری خۆم
داوە ، بڕیارم داوە بەتۆ بڵێم بەڵێ .. چاوەڕێت دەکەم " .لەدوای نامەکەی یەکسەر مۆبایلەکەی کوژاندەوە
هەڵسا و رۆیشتە سەرەوە لەمێو ئەو جلانەی نیکۆڵاس
بۆی هێنا دەگەڕا حەزی دەکرد پێش ئەوەی ئەو بگات
بێرە خۆی بڕازێنێتەوە .ئەدێلا بەتەواوی بڕیاری دابوو دیمیتری لە مێشکی
دەربکات ، ئەگەر هاوسەرگیری دەکات بابیکات هەرخۆی
ئەدێلا لەو شەوە نێوانی نەما لەگەڵ دیمیتری .ئەوەی لەبیر و هۆشی ئەدێلادا بوو نیکۆڵاس بوو .
دوای گەرماوێکی درێژ دەستی کرد بە خۆئامادەکردن ،
بەپێچەوانەی هەرجارێکیتر ئەدێلا مەیکئەپی کرد .
YOU ARE READING
Brothers
Fantasy" تۆ لەگەڵ باشترین هاوڕێم خەوتی ، ناتوانم باوەر بەوە بکەم کە ئەوت بەسەرمنەوە هەڵبژارد ، بەڵام من میهرەبان دەبم دەبم بەو کەسە ئاقڵەی داوات دەکرد لێت دووردەکەومەوەو رێگەت دەدەم لە غیرە کردنتدا نوقم ببی لەو کاتەی لەگەڵ براکەت کات بەسەردەبەم . "