باوەشێک لەتۆ و
گیانێک لەمن.پۆڤیـ'جۆنگکوک||
چاوەکانم کردەوە و سەیری ئەو دیمەنەی بەردەمم دەکرد، چیـ جوانیەکی فریشتیە لەو بوو نی هەیە؟
چاوەکانی شێوەیەکی مەستکەرانەی هەیە کە هەرکەسێک سەیری کردبوایە ئەستەم بوو لێیان ڕزگاری بوایە، لوتی شێوە باریکێکی جیاواز بوو، برۆ پڕەکانی کە بە کەوانەی لەسەر چاوەکانیەوە ڕێگای بڕییوە.خاڵەکانی سەر ڕوخساری کە زۆر بە جوانی بەسەر ڕوخساریدا بڵاو ببونەتەوە، بەتایبەت ئەو خاڵەی لەسەرەوەی لێواری لێوەکەی زۆر جوانە، کە دڵخوازترینی منن لەو، پاشان لێوە پڕ و سورەکانی کە هیچ پیاوێک ناتوانێ خۆی لەبەردەمی بگرێت و ماچیان نەکات زۆر سەرنج بەرن بوون، بێگومان ناهێڵم لەمن زیاتر هیچ کەسێکی تر ئەو جوانیە ببینێ و بەدەستی بکەوێت.
بەتەواوی هەموو شتێک لەو سەرنج بەرە، دەمەوێ هەموو کاتەکانم لەگەڵ ئەو بێت، دەستپێک و کۆتایی ڕۆژەکەم لەلای ئەو بێت،دەمەوێ هەموو خولەکێک و چرکەیەکم لەنێو باوەشە هێمنەکەی بم، بۆنی قژی هێندە مەستکەر بوو گەر تا بەیانی بۆنم کردبایە هێشتا لەو بۆنە تێر نەدەبووم، هەناسەی بچوک و درێژی هەڵدەمژی، جەستە بچوکەکەی لەگەڵ هەر هەناسەیەک بەرز و نزم دەبویەوە، لێوەکانی کەمێک دەکرانەوە لەکاتی هەناسەدان، هەڵدەستێت ئەگەرنا هەرگیز نەدەوەستام لەوەی ماچی بکەم، بەڵام نامەوێ ئەو گرژیەیی لەنێوانمانە زیاتر بێت.
ئەو کەمە قژەی هاتبویە سەر کوڵمەکانی لەسەر ڕوخساریم لادا و خستمە ژێر گوێیەکانی، چەند خۆش دەبوو هەموو بەیانیەکەم بەمشێوەیە بوایە؟ دەزانم پێشتر هەمبوە و خۆم هۆکاری نەمانی بوومە، بەڵام بەلێنم داوە دەیگەڕێنمەوە، هەمووشتێک وەک جارانی لێدێت، تەنانەت زۆر جوانتر لە ڕابردوو، کێشەم نیە هەرچەند کاتی بوێ بەدەستهێنانەوەی دڵی، بەڵام واز ناهێنم لەوەی هەوڵی بەدەستهێنانت بدەمەوە.
" هەموو شتێک چاک دەکەمەوە ئەندرێڤ جیۆن سارا" بە چرپەوە پێیم ڕاگەیاند و لەسەر جێگاکە هەڵسام بەبێ ئەوەی زۆر جوڵە بکەم و بەخەبەری بهێنمەوە، شانسم هەبوو کە بەر لەوەی ئەو بەخەبەر بێت من خەبەرم بویەوە، ئەگەرنا لەسەدا سەد ئێاتا بەدەستەکانی ئەو مردبووم، بەرەو گەرماوەکە چووم و ڕوخسارم شۆرد و لە ئاوێنە سەیری خۆمم کرد " چ دونیایەکە ئەندرێڤ جۆنگکوک ؟ هەر ئەو پیاوەی چۆکی بەهەمویان دادەهێنا و دەیخستە ژێر فەرمانی خۆی ئێستا وێڵێ یەک نیگای هاوسەرەکەی بوە" بە ژیانی خۆم پێکەنیم، بەڕاستی هەرگیز بڕوام بە خۆشەویستی ئافرەت نەبوو، هەمیشە وام دەزانی دونیا تەنها کوشتن و کوشتن و کوشتنە، بەڵام سارا ئەو هاوکێشەیەی پێچەوانە کردۆتەوە بۆ : هاوسەر، منداڵ، خێزان.
YOU ARE READING
دڵێڪی برسی(کۆتای وەرزی دوو)
Romance"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...