𝙴𝙿𝚒𝚂𝙾𝙳𝙴 | ๛ 5 ๛ ناچارم

631 89 30
                                    

خۆش بەختی یانی دڵێکی میهرەبان.

پۆڤـ'سارا|| بیستیـ و شەشیـ شوباتـ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پۆڤـ'سارا|| بیستیـ و شەشیـ شوباتـ.








لەژورەکەم بووم و لە ئەنتەرنێت سەیری پەیجی جل و بەرگی منداڵانم دەکرد، هێشتا زووە تا جل و شتی بۆ بکڕم بەدڵنیایەوە بەڵام دەمەوێ چەند دانەیەک هەڵبژێرم تا دوایی بیانکڕم، دەستم خستە سەر سکم و هەستم بە بونی دەکرد، گەرچی ئاسوودە نیم لێرە بەڵام ناچارم لێرە بم، ئەویش تەنها بۆ کۆرپەکەم، دەبێ ئەو سەلامەت بێ، بەداخەوە سەلامەت ترین جێگاش بۆی ئێرەیە.


هیچ حەز بەوە ناکەم کە ڕووخساری هیچ کامێکیان ببینم، گەر بمتوانیبایە ئاگاداری خۆم بم بۆ یەک چرکەش لێرە نامێنمەوە! بەڵام ناتوانم ئاگاداری خۆم بم، نە پارەم هەیە و نەماڵێکیش، تەنانەت کاریشم نیە،بەهۆی ئەوەی بارودۆخی کۆرپەکەم لەمەترسیدایە ناتوانم زیاتر بیخەمە مەترسی بەوەی بچم کارێک بکەم.





" ئازیزم لێرەیت!" تەنانەت خۆی ماندوو نەکرد بەوەی لەدرگا بدات و ڕاستەوخۆ هاتە ژوورەوە، جۆنگکوک سینیەکی لەدەست بوو و بەرەو لای من هات، خۆم بە موبایلەکەم خەریک کردەوە و سەرنجم لەسەری لادا  "میوەم بۆ هێناویت، دکتۆر وتی کە دەبێ میوەی زۆر بخوا، بۆ منداڵەکەمان بەسوودە " هەر زوو سەیرم کرد و ئەو خەندەی لەسەر لێو بوو
" منداڵەکەم، نەک منداڵەکەمان، مەگەر هەر تۆ نەبویت دەتویست لەناوی ببەیت؟ خێر ئێستا پێی دەڵێیت منداڵەکەمان؟" زۆر بەوە پەست دەبم کە پێی دەڵێ منداڵەکەمان، تەنانەت ئەگەر لەخوێنی ئەویش بێت هێشتا مافی ئەوەی نیە بە منداڵەکەمان بانگی بکا.



" ئازیزەکەم سەیرکە بەخوا ئەزانم هەڵەی زۆرم بەرامبەر کردویت، بەڵام گۆڕاوم و هەستم بە هەڵەکانی خۆم کردوە، بەخوا لەناخی دڵمەوە پەشیمانم، بۆچی دەرفەتێکی ترم پێنادەیت؟ بەخوا بۆتی دەسەلمێنم چەندە گۆڕاوم" لە چاوەکانی دیار بوو چەند پەشیمان و خەفەت بارە، بەڵام مەگەر پێشتر لەچاوانی دیار نەبوو چەند منی خۆشدەوێ؟ مەگەر هەر ئەو نیگایانە نەبوون منیان خستە داوەوە؟ چۆن دەتوانم ئێستا دڵنیا بم کە بەڕاستی منی خۆش دەوێ؟ چۆن دڵنیابم کە بەڕاستی دەیەوێ بگۆڕێت؟


کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە) Where stories live. Discover now