𝙴𝙿𝚒𝚂𝙾𝙳𝙴 | ๛ 16 ๛ بەئەنقەست وات کرد؟

625 93 42
                                    

تۆ لەگەم بە
من نیشانتی دەدەم ئەوین چۆن دەکرێ.

تۆ لەگەم بەمن نیشانتی دەدەم ئەوین چۆن دەکرێ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پۆڤیـ'سارا ||



چاوەکانم کردوە و هەستم بە قوڕسایەک دەکرد لەسەر شانم، چاوەکانم شێلا بە دەستم تاوەکوو جوان ببینم،سەیری تەنیشتمم کرد خەریک بوو هاوار بکەم لەترسا، جۆنگکوک لە تەنیشتم پاڵکەوتبوو، ئەمە کەی هاتۆتە ئێرە؟




سەیری کاتژمێرەکەم کرد، کاتژمێر شەشی بەیانیی بوو، وابزانم دوێنێ شەو بەهۆی دەرمانەکان زوو خەوم لێکەوت، نازانم تەنها کۆتا شت لەیادم بێت قسەکانی جۆنگکوک بوو، سەیری ڕوخساریم دەکرد، خۆزگە وات نەدەکرد جۆنگکوک، خۆزگە چیڕۆکی ژیانمان ئاوا نەدەبوو، خۆزگە پیاوێکی ئاسایی بویتایە، ئەو کات من دەبوومە خانمی ماڵت و بەیەکەوە منداڵەکانمان گەورە دەکرد، ئەوکات ئێمە ئەگەر شەڕمان هەبوایە لەسەر ئەوە دەبوو ناوی منداڵەکەمان بنێین چی، یان لەسەر ئەوەی کاممان لەلای ڕاستی جێگاکە بخەوین.



ڕەنگە ئەوکات ژیانێکی سادەمان هەبوایە، لە ماڵێکی خنجیلانە، من وە تۆ وە منداڵەکەمان، بەیەکەوە لەوێ دەژیاین، بەیەکەوە کارمان دەکرد تا بژێوی ژیانمان دابین بکەین، ئەوسا من چاوەڕێم دەکردی تا لەکار دەگەڕایتەوە و خواردنم پێدەدایت، لەباوەشم دەکردی و ماندوو بونەکەتم دەحەساندەوە، ئەوکات بەیەکەوە بە دڵخۆشی کۆرپەکەمان بەخێو دەکرد، ئەوکات ئێمە تاکە خەم هەمان بوایە ئەوە بوو چۆن بژێوی ژیانی منداڵەکەمان دابین بکەین.



پێشتر ئەوەم بە تۆ نەوتبوو، چونکە وام دەزانی بەمە هەست بەکەمی دەکەیت، من هەمیشە حەزم بە ژیانێکی سادە و ئاسایی بوو، نەک ئافرەتێکی ناودار و دەوڵەمەند، من لەمنداڵیدا وا بیرم دەکردەوە ئەو خێزانانەی دەوڵەمندن کێشەی زۆریان هەیە، ئەزانی ڕەنگە ڕاست بوبێتم، ئەوتا ئێستا لە کۆشکێک دەژیم کە گەورەیە و هەرچیم بوێت بەدەستی دێنم بەڵام دڵخۆشنیم، هەمیشە دەموت پارە نابێتە پێوەری خۆشی.







بە هێواشی دەستەکانم خستە سەر کوڵمەکانی، دەزانی زۆربەی جارەکان کە دەتبینم ئاوا میهرەبانیت لەگەڵم دەمەوێ لێت خۆش بم؟ بەڕاستمە دەمەوێت بڵێم جۆنگکوک هەموو شتێک لەبیر دەکەم و تۆم قبوڵە، دەموێت پێت بڵێم من بۆتۆ هەموو ژیانم دەدەم، دەمەوێت پێت بڵێم بۆ خاترت هەرچیت بوێ دەیکەم، بەڵام کۆرپەکەمان منداڵە مردوەکەم دێتە بەرچاووم، نازانم شێوەی چۆنە بەڵام منداڵێک کە ڕوخساری لەبەر ڕوناکی دیار نیە دێتە پێشم هەمووجارێک، زۆربەی جارەکان کە خۆم لە نیگاکانت دەدەزمەوە ئەوە هۆکار بوە، کە تۆ دەبینم ئەو ڕۆژەم دێتەوە بیر کە منت پاڵنا، ناتوانم سەیرت بکەم،تەنانەت کە دەستەکانت بەرەو ڕووم دێنی دەترسم و وا هەست دەکەم چەقۆیەکت لایە و دەتەوێ بەو چەقۆیە منداڵەکەم بکوژیت.





کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە) Where stories live. Discover now