باکمان بەکەس نیە
ئەوەی هەشە با نەمێنێ.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. چاوەکانی سارا لەگۆمێکی خوێن دەچوون، ئەو لەم ڕۆژانە دوایی زۆر ئازاردرا وە کاتێک زانی جێنا پەتایی گرتوە زیاتر وێران بوو، دووجار هەوڵیدا لە کۆشکەکە ڕابکات تا باگتە لای جێنا، بەڵام کاتێک لی چانگ بەوەی زانی بەخراپترین شێوە ئەشکەنجەی دا.
جۆنگکوک وە یونگی لەشۆکی تەواو گەورە دابوون کاتێک جیمین و سارایان بینی، هێشتا بڕوایان نەدەکرد ئەوە ڕاستی بێت " ئێستا کچەکەم بدەوە و منیش هاوسەر و هاوڕێکەت پێدەدەمەوە" لی چانگ قسەکانی وەک ڕێکەوتنێک بوو بەڵام جۆنگکوک هیچ لەوە نەدەچوو ئاگاداری خۆی بێت، هێشتاش پێی وایە ئەوەی دەیبینێت تەنها خەونێکە.
یونگی نزیکی جۆنگکوک بویەوە " ئەو چەکە دانێ جۆنگکوک، سەیرکە سارا و جیمین زیندون! " یونگی بە چرپەوە وای بە جۆنگکوک وت و جۆنگکوک تەنانەت بەبێ گوێدانە کەسانی دەورووبەری فرمێسکی چاوانی کەوتە خوارەوە، سارا زیندوە!
ساراکەی لەژیان دایە، هاوڕێکەی لەژیانە، کچەکەی! سەیری سارای کرد کە هیچ منداڵێکی لەلا نیە، کچەکەی لەکوێیە؟ چاوەکانی سارا لەگەڵ چاوی ئەو یەکتری گرتەوە دوو چاوی پڕ لەهیلاکی، دوو چاویی پڕ لە ئازار و خەم، دوو دڵی هیلاک و ماندوو.
فرمێسکی جۆنگکوک بۆ سارا زۆر بەئازارە، ئەو زۆر کەم بینیویەتی کە جۆنگکوک دەگریت، ئەمڕۆ بەر لەوەی بیهێنن بۆ ئێرە لی چانگ ئەو دیمەنی نیشانی جیمین و سارا دا کە خانوەکە تەقیەوە و کاردانەوەی کوڕەکان چۆن بوو، سەرەڕای ئەو هەموو ئازار و خراپیەیی جۆنگکوک بەسارای دا، کەچی دڵی سارا خراپ وێران بوو بەو دیمەنە، ئەو هەمووجار دەیویست تۆڵەی ئازارەکانی لە جۆنگکوک ببێتەوە بەڵام ئێستا کە بۆتەوە و بەزیادەوەش هیچ هەست بەخۆشی و ئاسوودەی ناکە.
" کـ کچەکەم لەکوێیە؟" جۆنگکوک لە لی چانگی پرسی و ئەویش خەندەیەکی بۆ جۆنگکوک کرد " ئەگەر نەهاتبومایە خۆت دەبوویتە بکوژی کچەکەت بەڵام من بەڵێنێکم بە هاوسەرەکەم داوە کە هەرگیز نەبمە هۆکاری مردنی هیچ خانەوادەیەک، تاکە هۆکار کچەکەت و هاوسەرەکەت لەژیانن ئەو بەڵێنەیە" جۆنگکوک هەرکە لی چانگ وتی خۆت دەبویتە بکوژی کچەکەت، سەیری ئەو منداڵەی کرد کە لەباوەشی شیا بوو.
![](https://img.wattpad.com/cover/374824302-288-k365771.jpg)
YOU ARE READING
کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە)
Romance"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...