ئێمە هەرگیز کێشەمان لەگەڵ بێتاقەتی نەبووە
تەنها کێشەمان لەگەڵ هۆکارەکەی هەبووە!
" سیۆک بۆچی دەتەوێ بچینە کۆریا؟" شیا کە لەباوەشی جیمین بوو پرسیاری کرد " ئازیزم تەنها خێزانەکەم دەیانەوێت تۆ ببینن، سەردانیەکی بچووک و دەگەڕێینەوە" جیمین دەستی لەناو قژی شیا بوو و هەوڵیدەدا کە قایلی بکات سەردانی بکات لەگەڵی بۆ کۆریا، هەرچەندە نایەوێت بیبات، بەڵام ئەو ناتوانێت قسەی جۆنگکوک ڕەت بداتەوە.
" چی؟ خێزانەکەت؟ نەخێر تکایە سیۆک من شەرم دەکەم، من چۆن ڕەفتار بکەم لەگەڵ دایک و باوکت؟ هەم من کۆریش نازانم!" شیا بە شڵەژاویەوە لەباوەشی جیمین هاتە دەرەوە و وای وت، ئەو شەرم دەکا لەوەی ڕەفتار لەگەڵ دایک و باوکی جیمین بکات.
" یاا شیرینەکەم، هیچ پێویست ناکە شڵەژاو بیت، سەیرکە زۆر ئاساییە هەم باوک و دایکم ئەوان چینی دەزانن، کەواتە هیچ نەماوە کە خەمی لێ بخۆیت" جیمین هەموو هەوڵێکی دەدا تاوەکوو بەهانە بۆ شیا نەهێڵێتەوە لەوەی بڵێت نایەم، شیا کەمێک دودڵ بوو لەوەی قایل بێت یاخود نا.
" ئـ ئێ سیۆک دەبێت قسە لەگەڵ باوکم بکەم، هەم وابزانم دەبێت منیش تۆ بە ئەو بناسێنم " شیا بەم قسەیەی وای لەجیمین کرد شڵەژاو بێت، ئەو چاک دەزانێت لی چانگ ببینێت لەهەموو شتێکی دەکۆڵێتەوە و ئیتر ئاشکرا دەبێت "ئـ ئێ گیانەکەم کە گەڕاینەوە بۆچی ئەوکاتە من بەباوکت ناناسێنی؟ ئێستا با ئێمە بچینە کۆریا و یەک دوو ڕۆژ لەوێ بین، دواتر کە گەڕاینەوە بەیەکەوە دەچینە لای باوکت" جیمین هەموو هەوڵێکی دا شیا بەوە قایل بکات ئێستا بە باوکی نەناسێنێت، شیا کەمێک بیری کردەوە و پاشان سەری بە ئەرێنی لەقاند.
" باشە کەوایە، کەی دەچینە کۆریا؟" شیا پرسی کاتێک جیمین دەستەکانی شیا گرتبوو و سەیری چاوەکانی دەکرد " ئەمڕۆ" ئەم قسەی جیمین وای کرد شیا چاوەکانی فراوان بێت"چی؟ ئایی خوایە سیۆک تۆ بەڕاستیتە؟بۆچی هێندە زوو؟"
" ئێ گیانەکەم دایک و باوکم بۆ ئێوارە خوانێکی خێزانیان ئامادە کردبوو وە پاشان وتیان کە تۆ بهێنم و پێیان بناسێنم، ئەگەر ناشتەوێ ئاساییە ناچین،هەرگیز شتێک ناکەین کە تۆ نەتەوێ" جیمین زۆر بەباشی خاڵە لاوازەکانی شیای دەزانی بەشێوەیەک قسەی کرد کە شیا بەبێ دودڵی پێی قایل بێت" نـ نا نەخێر من دێم نەهاتنی چی؟ تەنها شڵەژاو بووم، کەواتە با من پەیوەندی بە باوکمەوە بکەم و پێی بڵێم گەشتێکی بچووکم هەیە و پاشان جلەکانم دانێم " شیا بە خەندەوە لەباوەشی جیمین دەرچوو و پاشان موبایلەکەی هەڵگرت تا پەیوەندی بە باوکیەوە بکات.
YOU ARE READING
دڵێڪی برسی(کۆتای وەرزی دوو)
Romantiek"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...