درۆ ئەکەن مەژغووڵ نین
ئەوە تۆی کە گرنگ نیت.پۆڤیـ'جۆنگکوک||
کچەکەم لەباوەشی سارا خەوتبوو، لەڕاستیدا هەردوکیان خەوتبوون، ڕوخساری دڵبەرەکەم زۆر هیلاک دیارە، بەنەفرەت بی لی چانگ چیت بەسەر هاوسەرەکەم هێناوە؟ دوایی ئەوەی گەڕاینەوە ماڵەوە ئێستا ماوەیەکە هەردوکیان خەوتوون، دەستەکانم بە هێمنی بەرەو ڕوخسارە هیلاک و ماتەکەی برد چەندان برین و لەکەی لەسەر بوو.
ببورە کە بەهۆی منەوە توشی ئەو هەموو نەهامەتیە بویت، داوای لێبوردن دەکەم سارا، گەر من نەهاتبامایە ناو ژیانت هیچ کام لەمانەت بەسەر نەدەهات، هەرگیز توشی ئەو هەموو ئازارانەش نەدەبویتەوە.
هەر لەسەرەتاوە دەبوایە بم هێشتبا ژیانێکی ئاسایی بژیت، نەدەبوو بەزۆریی لەلای خۆم بتهێڵمەوە، خۆپەرست بووم، تەنها تا هەست بەدووریت نەکەم تۆم لەلای خۆم هێشتەوە هەموو ئەوەی بیرم لێی کردبویەوە هەستی خۆم بوو، بە بیرم نەدەهات ئاخۆ تۆ چیت دەوێ؟ دەتەوێ لەکوێ و لەگەڵ کێ بژیت، هەر وا ئەوەی ویستم کردم.
قژەکانی هێشتا هەر وەک خۆی نەرم بوو، بەڵام کورت ببویەوە، من قژە دررێژەکەی ئەوم زۆر خۆشدەویست، بەڵام تۆ بەقژی دێرژ و کورت و تەنانەت بەبێ قژیش هەر جوانیت، تۆ لەفریشتەیەک دەچی کە لەسەر شێوەی مرۆڤ هاتویتە بوون.
ماچێکم لە قژی کرد و پشتم لەکورسیەکەم دایەوە، ناوێرم بەجێی بهێڵم هێشتا دەترسم لەوەی ئەوە هەمووی خەونێک بێت، لەوە دەترسم ئەمەش یەکێک بێت لەکابوسەکانم.
بەڵام بەڕاستی ئەوە خەون نیە، هاوسەرەکەم لێرە لەبەردەممە و کچەکەشم لەنێو باوەشیەتی، دایکم و باوکم کاتێک ئەوەیان زانی هەرزوو گەڕانەوە، دایکم زۆر پەرێشان بوو بە لەدەستدانی سارا ئەوکات، سارا بۆ ئەو ئەو کچە بوو کو نەیبوو.
لەدەرگا درا بەڵام هەر زوو هەڵسامەوە و بەرەو دەرگاکە چووم تا چیتر لەدەرگا نەدەن و ئەوان خەبەر نەکەنەوە " جۆنگکوک" سۆکجین لەبەردەمم بوو و شڵەژاو دیار بوو " بەڵێ کاکە؟"
YOU ARE READING
دڵێڪی برسی(کۆتای وەرزی دوو)
Storie d'amore"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...