له دوای یەکەمــــ درۆ ئیتر هـەموو ڕاستیەك جێــی گومـــانــە.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
" جۆنگکوک بەسە ئیتر تاکەی خۆت ئازار دەدەیت؟ دووساڵە وەک مردوێک دەژیت! ئیتر هەڵسەوە و خۆت کۆبکەوە، بەم شێوە ژیان کردن ناچێتە سەر" سیۆکجین کە هاتبوە سەردانی جۆنگکوک و بینی کە دیسانەوە بەدیار وێنەکانەوە دانیشت و دەخواتەوە وەک هەر ڕۆژێکی تری ئەم دووساڵەی تێپەڕی، زۆر توڕە بوو بەوەی جۆنگکوک دەهێڵێت هێندە لاواز بێت.
" وازم لێ بێنە سیۆکجین " جۆنگکوک بە هیلاکیەوە وای وت و ئەو شوشە خواردنەوەیەی لەدەستی سیۆکجین ساندەوە کە سەرەتا لێی بردبوو
" سەیرکە جۆنگکوک دەزانم ئازارت زۆرە و هەست بە ڕووخان دەکەیت بەڵام بەڕاستی ناتوانیت تا سەر بەم شێوەیە خۆت لەناو ببەیت"" تۆ تێناگەیت! کەس لەمن تێناگات! من لەبەردەم چاوەکانی خۆم بیبیم چۆن هاوسەرەکەم و کچە بچوکەکەم لەنێو ئاگردا سوتان! من ئیتر کەسم نەماوە! هیچ خێزانێکم نیە! تۆ لەچی تێدەگەیت! مەگەر تۆ دەزانی خۆشەویستی چیە! دەزانیت چ ئازارێکە نەبونی ئەو کەسەی خۆشتدەوێ، دەزانیت ئەو هەستە چۆنە کە دەگەڕێیتە ماڵەوە کەسی لێ نەبێت و ماڵێکی سارد و سڕ هەبێت، دەزانی ئەو هەستە چۆنە کاتێک لەنیوەی شەودا بەهۆی کابوسەکانتەوە خەبەرت ببیتەوە؟ من دڵم دەسوتێ، جەرگم ژان دەکا لەهەر هەناسەیەک دەیدەم دڵم ئێشی بۆ دروست دەبێ، تۆ دەزانیت ژیانێک بێ هاوسەرەکەت چۆنە؟ دەزانی هەستی لەدەستدانی کچەبچووکەکەت کە تێر لەباوەشیشت نەکردوە چۆنە؟ تۆش و ئەوانیتریش کەستان لێم تێناگەن، هیچ کەسێکتان هەست بەو ئازارە ناکەن کە من دەیچێژم، هیچ کامێکتان" دەنگی جۆنگکوک پڕبوو لەئازار، ئازاری باوکێک بۆ لەدەستدانی ڕۆلەکەی، ئازاری هاوسەرێک بۆ لەدەستدانی هاوژینەکەی، ئازاری لاوێک بۆ لەدەستدانی عەشقەکەی.
" چۆن تێناگەم؟ من تەنها دوانزە ساڵ بووم دایک و باوکم لەدەستدا، بێ خێزان مامەوە، ناچار بووم لەو تەمەنە براکەم بەخێوبکەم، لەبری ئەوەی وەک مندالانی تر خەریکی یاری و گەڕان بم و چێژ لە هەرزەکاریم ببینم، دەستم کرد بە کار کردن، پێت وایە منیش ئازاری ئازایزانم نەبینیوە؟ منیش چەندان شەوم هەبوو بەهۆی کابوسەوە هەڵساومەتەوە، جۆنگکوک من لەتۆ وێرانترم، پێت وایە ئازار ناچێژم بەوەی سارا مردوە؟ پێت وایە هیچ لەلام گرنگ نەبوە؟ شەو نیە لەخەو ڕانەچڵەکم بەهۆی کابوسەکانم، من ئێستاش دڵم بۆ مردنی خوشکەکەم ژان دەکات کە بۆ یەک جار برایەتیم بۆی نەکرد، چرکەیەک تێناپەڕێت لەسەرم بەوەی داخ لەوە نەخۆم بۆی باش نەبووم، ئاهـ و ئێشی ویژدانم خەریکە دەمکوژێت، بەڵام چیم پێ دەکرێ؟ لەبری ئەوەی خۆم بەند بکەم دەست دەکەم بەژیان، ئێمە ناچارین بژین، ناچارین بەردەوام بین لەژیان" سیۆکجین هەموو خولەکێک ئەوەی دێتەوە یاد کە چەندە ڕەق بوە بەرامبەر سارا، ئازاری ویژدانی خەریکە تەمەنی لێ دەسێنیتەوە، بەڵام مەگەر فایدەی هەیە ئەو ئازار و پەشیمانیە؟
![](https://img.wattpad.com/cover/374824302-288-k365771.jpg)
YOU ARE READING
کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە)
Romance"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...